شما اینجا هستید
اجتماعی » کتێبی فێرکاریی و زانستگایی «ڕێنمای دەروونشیکاریی» لە لایەن دەروونناسی سەقزییەوە، بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێردرا

شایانی ئاماژەیە ئەم کتێبە یەکەم کتێبی زانستگایی فێرکاری دەروونشیکارییە کە بە مۆڵەتی فەرمی نووسەری سەرەکی کتێبەکە بۆ کوردی وەرگێڕدراوەتەوە و تایبەتە بە ڕاهێنانی دەروونناس و ڕاوێژکار و دەروونچارەسەرکار لە زانکۆ و زانستگاکان، ئەم بەرهەمە لە لایەن بڵاوگەی هەژان لە سەقز لە چاپ دراوە و ئێستە لە کتێبفرۆشی بووکلەندی سەقز بەردەستە.

سەبارەت بە نووسەر

سارا فەلس ئاشەر، دکتۆرای پسپۆڕیی دەروون ناسیی هەیە و وەک دەروونشیکار و چاوەدێری دەروون چارەسەرکاری لە تۆڕێنتۆی کەنەدا کاردەکات. سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی دەروون شیکاری تۆڕێنتۆ بووە و دانەر و بەڕێوەبەری پلانی ڕوانگەی دەروونشیکاری بنچینەیی بووە و ئەندامی بەشی ڕێکخراوەی دەروونشڕۆڤەکاریی تۆرێنتۆیە. هەروەها دکتۆر ئاشەر، سەرنووسەری گۆڤاری کەنەدایی دەروون شرۆڤەکارییە و و نووسەری چەند کتێبی دیکەیە وەک (چییە ئەوەی وا ناوی دەنێن ئەوین؟) و (ڕێنمایەک بۆ دەروونچارەسەری دەروونشڕۆڤەیی لەگەڵ هاوسەران).

سەبارەت بە وەرگێڕ:

موختار کەریمی،لە دایک بووی ساڵی ١٩٨۶ی زاینییە و ماستەری دەروونناسی نۆڕینگەیی هەیە و فەرمانبەری دەزگای پەروەردە و ڕاهێنانی شاری سەقزە و وەک ڕاوێژکاری قوتابخانە و دەروونناس کار دەکات. هەروەها کلینیکی تاکەکەسی هەیە و کاری فێرکاری و ڕاوێژکاری و دەروونچارەسەری دەکات و لە چەندین بواری پسپۆڕانەی وەک هیپنۆتراپی، نۆرۆتراپی،سێکستراپی و EMDR دا شارەزایە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل