لە دیدارەکەدا بارزانی، بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و وێڕای دەستخۆشی بۆ بەڕێز بارام وەڵەدبەگی بەرپرسی ئەنستیتۆی فەرهەنگیی کوردستان لە تاران و تەواوی ئەو کەسانەی لە پڕۆژەی دۆکیومێنتاریی شۆڕشەکانی بارزان ڕۆڵیان گێڕاوە و کتێبەکانیان ئامادەکردووە، دەستخۆشیی لە زانکۆی سەلاحەدین و ئەو کەس و لایەنانە کرد کە مەراسیمی ناساندنی پڕۆژەکەیان بەڕێوەبردووە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ پڕۆژەکە خواست.
بارزانی ڕۆڵی ڕۆشنبیران و ئەکادیمیست و نووسەرانی لە ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەکە و گرێدانی پردی پەیوەندیی لەگەڵ گەلانی دیکەی ناوچەکە بەرز نرخاند و برەودان بەکاری فەرهەنگی وەک بەشێک لە خەباتی گەلەکەمان پێناسە کرد و داوای کرد ڕێگە نەدەن چیتر مێژووی گەلی کوردستان چەواشە بکرێت و خۆیان بەپشت بەستن بەبەڵگە و زانیاریی دروست و متمانەپێکراو کار لەسەر ناساندنی مێژوو بکەن.
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و ڕۆشنبیری کوردستان ده‌کات
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ران و ئەکادیمیست و ڕ‌ۆشنبیرانى کوردستانى ئێران کرد که بۆ به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى دوێنێى ناساندنى زنجیره په‌رتووکێکى به‌ڵگه‌نامه‌ییدا ده‌رباره‌ى شۆڕشه‌کانى بارزان، سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانیان کردبوو.
له دیدارەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندەکە، جه‌ختى لەسەر پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ڕووى کولتوورى و ڕۆشنبیرییه‌وه، کردەوە. هیوای خواست پردی پەیوەندییە فەرهەنگییەکانی نێوان هەردوو گەل و وڵاتی دۆست و دراوسێ، هەرچی زیاتر پتەوتر بێت.
هەروەها لە دیدارەکەدا ئه‌مڕۆى نووسین و ئه‌ده‌بیاتى کوردى و بزاوتى چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ى کوردى له هه‌رێمى کوردستان و ئێران و چه‌ند بابه‌تێکى په‌یوه‌ست به‌م بواره‌وه، تاوتوێ کران و بیروڕایان له‌باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕ کرا.
له دیداره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر هه‌وڵى کۆکردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌کانى په‌یوه‌ست به مێژووى کوردستان و شۆڕشه‌کانییه‌وه له ئه‌رشیفخانه‌کانی وڵاتانى دراوسێ و جیهاندا و له‌مباره‌یه‌وه کار و کۆششى ئه‌نستیتۆى کوردستان له تاران و به‌ڕێز بارامى وه‌ڵه‌دبەگی و هاوکارانى بۆ کۆکردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌کان و له‌چاپدانیان به‌رز نرخێنرا.
شاندى میوان ستایشی ڕوانگەی ئاشتیخوازانە و هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمى کوردستانیان لەسەر ئاستەکانی ناوخۆی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
- سقز رووداو
- کد خبر 16446
- بدون نظر
- پرینت