شما اینجا هستید
اجتماعی » کۆمەڵە چیرۆکی «با تفەنگەکان بێ دەنگ بن» بڵاوکرایەوە

تفەنگەکان بێ دەنگ بن لە (۱۰) دە چیرۆک، لە فۆڕم و شێوازی جۆراوجۆر پێکدێت کە ئەمە ناونیشانەکانیانە: (گوڵدانەکانی دایکم، هەشتی مارس بوو، عاشق دەبێ بە سەرشێت بوونا بناسییەوە، هیوای شەو چلە، شاعیر و گوڵەباخ، گەڵاڕێزان، چەرخی گەردوون، شاعیر، تاوانبار، تفەنگەکان با بێدەنگ بن).

نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێیت: «نووسینم بەو بۆنەوە هەڵبژارد چون دەتوانین لەم زەمەنە نامۆیەدا کە جیهان تووشی مۆدێڕنیتە و مۆدێڕنیزاسیۆن و ئاڵوگۆڕێکی یەکجار بووە، پەیامی خۆشەویستی، سوڵح و ئاشتی و هێمنایەتی خۆمان بە کۆمەڵگای جیهانی ڕابگەیێنین و دنیایەک دوور لە تەنگەژە، شەڕ و کوشتار بخولقێنین و ببینە پەیامبەرانی سوڵح و ئاشتی لە جیهاندا.»
جێگای ئاماژەیە ڕووبەرگی کتێبەکە لە لایەن هونەرمەندی سنەیی فەردین سادق ئەییوبی نەخشێنراوە
ئەم بەرهەمە بە ئەژماری ۱۰۰۰ نوسخە و لە دووتوێی ۷۶ لاپەڕە، بە نرخی ۴۵ هەزار تمەن، لە لایەن وەشانگەی (تاڤگە) لە شاری سنە لە چاپ دراوە.

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل