شما اینجا هستید
اجتماعی » یەغانە گەورەکەی کورسان

خوەزگای بوایت کوچک و ئاو و خاکی زوانیان بەربدایت و دەمیان بکرایەتەو با بمانزانیایت چەنێ خەم وخۆشی، چەنێ تاڵی و شیرینی و سەرگوزەشتە ها بە لایانۆ!؟

بەم بۆنەو ئاویەر لە دوورە و سەهل و سادە ئەنوێنێت، چونکە هەرچێکی دیگە و ژنەفتگە، دانەدانە گشتی پچاندگە ناو دڵی و تا ئەوەختە وا خوەی ئەزانێ نایدرکنێت و نایاتە دەرەوە. ئاویەر یەغانە گەورەکەی کورسانە، لیپان لیپ لیباسگەل پرسە و زەماونمانە.

لفەودوانەی گێڕانەوە. بەزاراوەی سنەیی، وێڕای خەلیل بە کووجی ڕەزاندا، سواڵەی دڵەڕاوکێ و تەمایەر بدەن لە تایە.
داکێڵنە سەر گەنجێکی سەرەخۆرە، بچنە گژ وشەی ناو گەڕکەکان سنە. هەرچەند لەگەڵ نووسین بەم شێوازەنیم، بەڵام وێژەی کوردی پێویستی بە هەموو زاراوەکان هەیە. واباشە لەگەڵ سراج بناگەر بە کووجی ڕەزاندا بگەڕێین، پشووسوار و بێ دەرتان بچنە ناخ قوتابێکی سەردەمانی چل تا پەنجا ساڵ لەوەبەری شاری سنە.

چاوشارکێ
باوەڕتان بێ خراوجۆرێ لە شەش و بشا بووم و شکم بوو سەرەتایەک دانم یا دانەنم و ئەونە بێژم و نەیژمم کرد تەک خوەما…
با منیچ هەر لەخۆڕا داکێڵمە سەریا و خۆش و خۆشەمەنی پەل هاوێژمە کووجیەکانی کورسان و هەڵوەزێم بە قەویا دوای کەڵەمشکانێ گورپ کەم و بچمە پۆڕا تا زرانیم زەخم ئەوێت و لە بان کەتێکا دائەکەفم و یا نەخەیر پەل ئا خەلیلە سەرەخۆرە بگرم و تەزوێحە ناجیلەکەم لە مووچی دەسم کەمۆ بە هەڵەتاوان چاو لە کاردەپەلەکان کەم کە باڵ ئەوەشنن، ئەمجار بە چاو قووچانێک بە کاک سراج بناگه‌ر  بێژم فرە خۆشبووگی ئابرا!
کاک سراج بناگەر، بە نووسینەکانی ، پەل کێشی کوجی و دەشت و گەڕەکەکانی کۆنی شاری سنەت دەکات.
یادی بەخێر دەکەفمە بیر یەکەم ساڵی خوێندنم لە سنە. لە فەیەزاوا سەرتاشخانەیەکی بووچکەلانەی ڕاست لە سەر شەقامی سەرەکی لێبوو، دوو برای خڕیلە کاریان تێدا دەکرد. بۆ یەکەمجار چووم تۆزێک سەر و پرژم هەڵپەرژێنم. هەر سڵامم کرد. دانەیەکان وە زاراوەی خۆشی قەییم سنەیی تێم خوڕی، وتی: «سڵام ئابرا،  فرە خۆش بووگی!» منیش باش تێنەگەیشتم،  وەک بن زاراوەی تیلەکۆیی لای خۆمان لێم حاڵی بوو، کردمە گاڵتە و وتم: «بە خوا بەم سەڵای سوحە هێشتا لێم نەچێشتوە» بە بزێکەوە و نیمە واق ماگیاو وتی: «ئەم سەقزی گەلە باش ناێژن، برا خۆش بووگی، بەو مانای لای ئێوەوە نییە، بێ دانیشە کەم ئەتەو بگرە.»
ئێستەش دیسان لە ڕۆمانی «خەوزڕان» دوا دۆڵ ئاویەر دەپێوێت و باس چای لەش تەکێن دەکات. بیر هەورازەکەی شاخەوانانی هەڵۆم دەخاتەوە، ئەونە ئاشقە چایی و مڵچەی ژێرپیاڵەیە ناوم ناوە بەهە چایی.
ئەم کاکی نوووسەرە قسە بۆ مامە هەورازەکەی ئێمە دەکات و دەڵێ: «کێف بێ چایی وەسە دڵداری بێ ماچ و مووچ. کاتێ خەسە و هیلاک ئەگەیتە شوێنێک و تەماتە تاوێ وچانێ بگریت، ئیسکانێ چایی حوکم کاسەیەک ئاو حەیاتی هەس. لامەسەب مەعلووم نییە بۆچە واسە وەلێ تام و لەزەت چۆڕێ چای دەمهاتگ لە بان کوانگ لە کێفەو بەرانبەر گەرمی دەس دۆسێکە وا دووای چەن وەخت دووری ئەیوینیتەوە.»
بەهەناوی کتێبدا بچنە خوارەوە، خۆتان بخوێنەوە و خۆتان بنووسنەوە. خوێندن و نووسین بە زمانی زگماگ چێژبەخشە و هەناو چڕژێنە.

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل