لێ هەژار وەک بلوێری ئیسڕافیڵ لە گۆڕت ڕادەکێشێ، هێمنی شەیدای عیش و ئازادی و هێدی لە بەردەم ئاوێنەی شکاودا، نیشتمانت پێ دەڵێنەوە.
لانکەی موکریان و ڕەوتی پێنووس بوەتە هۆی هەوێن بۆ بەدیهاتنی ئەو کەڵە سێ کوچکەییە بە بۆن و بەرامەی سەردەم، هەل و مەرج و دۆخی هەڵقوڵاوی خۆییەوە. قوتابخانە و مەکتەبی موکریان و پیرەموڕشیدانی وەک مامۆستا فەیزی تا بەدەستی پیرۆزی خۆی قوڕی هێمن بۆ داهاتووی ئێمە هەڵبشێلێ.
مەڵبەندی زاگڕووس، پێنووس لە سەر زارە و سینگاو سینگە دەکات تا ببێتە شانامەی کوردی، بەڵام لە موکریان کولکەمەلاکان و میرزا بنویسەکان دەستیان داوەتە پێنووس. ناوچەی دەوڵەمەندی پێنووس بوەتە هەوێنی ڕواندنی سەرباشەقەکانی موکریان. هەژاری نەترس و بوێر و دەوڵەمەند لە ورە، نایەڵێ چۆک دابەیت، هەر دنەت دەدات، ئەوە ئەستووندەکی قایمی خۆڕاگریە، هێمنی بابردەڵەی گردەنشین قووڵ و مەند و هێدی ناسک خەیاڵ و شووشەبەند.
ئەم دیدارە لە سەر داوای یەکەتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، بۆ پێک گەیشتنی نووسەران و شاعیران پێک هاتبوو.
ئەم دیدارە، بە دیدار لە پیشانگا و یادکردنەوە بە ئامادەبوون لە سەر گڵکۆی هێدی و خێزانی مامۆستا هەژار، مەعسوومە خان لە گۆڕستانی پیرمام، وەک ڕێز و ئەمەگ، وێڕای بنەماڵەکانیان بەڕێوە چوو و لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بە ئاهەنگ و دیکۆمینتار کۆتایی پێهات. جێی ئاماژەیە، زۆربەی بەشداربوان، نووسەران و بەرپرسانی گۆڤاری مهاباد و بەیان و هونەرمەندانی شاری ئامادە بوون.
🔸یادی نەمران و نیشتمان خۆشەوستان بەردەوام.
- سقز رووداو
- کد خبر 17231
- بدون نظر
- پرینت