ـ کامیل موحەممەد جانی// (بەشی یەکەم) کاتێک لە ساڵی 1902ی زایینی،محەمەد ناوێکی ناسراو بە کابولی ،ڕەش و ڕووت و بێ بەری لە باوەشی گەرمی دایکانە و خۆشەویستیی باوکانە،وەکوو هەموو محەمەدە پێخواس و ڕەش و ڕووتەکانی هاوتەمەن و هاوناوی سەردەمی خۆی لە تەمەنی چوار ساڵیدا،لە پشت چارەواکەی ئاغا سەیدحسەینی چۆڕی لە دۆڵاشەوە ڕوو بە مەریوان و ئاوایی چۆڕ بەرەو چارەنووسێکی نادیار وەڕێکەوت،نەک هەرخۆی،بەلکوو هیچ کەسی تریش،بیری لەوە نەدەکردوە کە پاش زیادی سەرگەرم بوونی ئەسپی خەیاڵی،سەدەیەک و ڕەنگە چەن سەدەی تری دوای خۆیشی،موشتەری ئەشعارەکانی بێشەرم بن لە خوێندنەوەی شێعرەکانی و کوردوستانەکەشی نە تەنیا هیچ سەرۆک و خەمخوارێکی نەبێت،بەڵکوو نەتەوەکەشی بەڵا و ناسۆری لێ ببارێ.