ئیسماعیل مه‌حموودی له كتێبی " گوتاری تازه‌گه‌ریی كوردی" ده‌ڵێن:" زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و هه‌ر وه‌ها به‌شێكی به‌رچاوی مامۆستایانی زانكۆ ماركێتێكی قه‌ره‌باڵغیان په‌یدا كردوه و له په‌سا ڕۆڵی گه‌ڕیده ده‌گێڕن، به‌رده‌وام خه‌ریكی هێنان و هاورده‌كردنی شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تیورێك له وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێن . به‌رده‌وام خه‌ریكی نواندن و پیشاندان و فرۆشتنی چه‌مكی نوێ و بیرمه‌ندی نوێ و سه‌رقاڵی داسه‌پاندیانن."
مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە نوێترین ڕیزبەندى کە بۆ باشترین زاناکان لەسەر ئاستى جیهان لەلایەن وێبسایتى (adscientificindex) بۆ زانایان لەسەر ئاستى زانکۆکانى جیهان دیاریکراوە، دوو مامۆستاى زانکۆى جیهان-هەولێر بەبەدەستهێنانى پلەى (یەکەم) و (چوارەم) لە ریزى باشترین زاناکانى عێراقن.
ئەنجومەنی هیوای زانست بۆ یەکەم جار فێستیواڵێک لە ژێر ناوی "هایکۆ کتێبی کوردی" بۆ پەرەسەندنی فەرهەنگی کتێب خوێندن، ناساندنی کتێبی کوردی و گەشەدان بە هایکۆی کوردی له هاوینی ۱٤۰۱ی هەتاوی بەڕێوە دەبات.
ئەشکەوتی کەرەفتوو، یەکێک لە بەرھەمە مەزنەکانی تەلارسازیی بەردیە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێھەمی زایینی. ئەم ئەشکەوتە مێژوویە لە مەودای 67 کیلۆمتری شاری سەقز ھەڵکەوتووە. نزیکترین گوند بەم ئەشکەوتە دێی میرسەییە.
فەرەیدوون محەمەدزادە، بەرپرسی ئەنجۆمەنی فیلمی سەقز// "کۆمەڵگا گەشە ناکا مەگەر ئەوەی پرسیارگەلی بنەڕەتی لە خۆی بکا." نوسەر بە پێی ئەزموون و زانستی کەمی خۆیەوە، بابەتێک ئەخاتە بەرچاوی خوێنەران و چەندین پرسیار دێنێتە ئاراوە و خۆیشی تا ئەو جێگا کە بتوانێت و ئاستی خوێندنی یاری بکا، وڵام ئەداتەوە. بە دڵنیایەوە ئەم بیروڕایە هەڵەی تێدایە و کەم و کووڕی زۆرە. لە خوێنەران و بیرمەندان داوا ئەکەم لە سەر ئەم بابەتە و ئەو پرسیارانە بدوێن و بیخەنە بەر لێکۆڵینەوە تا هەموومان زیاتر بە ئاگادار بین و ئاستی زانیاریمان بەرز بکەینەوە.