لە ساڵی گرانییەکەدا کە ڕووسان بە کوردستاندا وەربوون خەڵک ئەشتەبای نەبوو بیخۆن. باڵندە و گیاخۆری کێویش هیچ نەبوو بیخوات. عەبدوڵڵا ناهید (ئیفتیخار)ئاغا و مەزنی گوندی سڵێمانکەندی دەستوور دەدا :چاڵان دەرهێنن و زارکی عەمباران وەکەن و گەنم بدەن بە خەڵکی. تەنانەت باڵندەی کێویش بێبەش ناکا و دەڵێ گەنم بکەنە نێو کاوە و لە دەشت و کێو ڕۆی کەن هەتا فڕندە و گیانداری کێویش لە برسان نەمرن.