شما اینجا هستید
اجتماعی » UN: لە پێنج ساڵی داهاتوودا پلەی گەرما ستانداردی جیهانی تێدەپەڕێنێت

لە ساڵی ۱۹۷۳ـەوە رۆژی ۵ـی حوزەیرانی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی جیهانیی ژینگە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە. مەبەست لێی بەرزکردنەوەی هۆشیارییە سەبارەت بە ژینگەی جیهانی و هاندانی حکومەتی وڵاتانە بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییە ژینگەییەکانی وەکو پیسبوونی هەوا، لەنێوچوونی دارستانەکان و گەرمبوونی گۆی زەوی.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت سەرووی سێ ملیار کەس لە جیهاندا لە ژینگەیەکی ناسەلامەتدا دەژین. دەشڵێت، ساڵانە ۹ ملیۆن کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەواوە بە مردنی پێشوەختە گیانلەدەستدەدەن.

 

بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێستا لانیکەم یەک ملیۆن گیانەوەر و رووەک هەڕەشەی لەنێوچوونیان لەسەرە، کە وەکو خۆی دەڵێت ژمارەیەکی زۆریان لە ماوەی چەند دەیەی داهاتوودا لەنێودەچن.

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکی نووسراودا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەوە ئاماژە بەوە دەکات نزیکەی نیوەی هەموو مرۆڤایەتی لە زۆنی مەترسیداری ژینگەییدا دەژین.

 

هۆشداریش دەدات لەوەی بە رێژەی ۵۰% مەترسیی ئەوە هەیە لە ماوەی تەنیا پێنج ساڵی داهاتوودا گەرمبوونی گۆی زەوی ۱٫۵ پلە تێپەڕبکات، کە لە رێککەوتنی پاریسی ۲۰۱۵دا رێککەوتنی لەسەر کراوە بۆ ئەوەی رێژەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە بەراورد بە قۆناخی پێش پیشەسازی ۱٫۵ پلە بەرزتر نەبێتەوە. گ

 

هاوکات، گۆتێرێز هۆشداریییەکەی دیکەش دەدات، کە تاوەکو ساڵی ۲۰۵۰ ساڵانە ۲۰۰ ملیۆن کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی کەشوهەواوە ئاوارە دەبن.

 

لەلایەکی دیکەوە، دیڤد بۆید، ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژینگە، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگە دەڵێت، جەنگ و شەڕ و پێکدادان بوونەتە هۆی تێکدانی ژینگە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ. دەشڵێت شەڕ و پێکدادانەکان بڕێکی “گەورەی” وزە بەکاردەبەن، کە ئەوەش دەبێتە هۆی دەردانی گازە زیانبەخشەکان، ژەهراویبوونی هەوا و بێپیتبوونی خاک و لەنێوبردنی سرووشت.

 

ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژینگە دەڵێت، لەگەڵ جەنگی ئۆکراینا، “ژمارەیەکی زۆر”ی وڵاتانی جیهان پلانی ئەوەیان راگەیاندووە بۆ ئەوەی دەرهێنانی نەوت، گاز و خەڵووز زیادبکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل