شما اینجا هستید
اجتماعی » تێکوشان بۆ نه‌مانی نەخوێندەواری ئەرکێکی پێویستە/ ئاڵا بەهرامی*

تێکوشان بۆ لە ناو چوونی نەخوێندەواری ئەرکێکی پێویستە بۆ تەواوی وڵاتان کە تەنیا ململانێ و بەربەرەکانێ لە پێناو پێشکەوتن لە بواری فەرهەنگی یەکمین هەنگاو بەژومار نایەت، بەڵکوو لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی ،ئابووریشدا بایەخ پێدانی پێویستە ..

سەواد واتە زانست پێکهاتووە لەم چەند بەشە :
١-شارەزا بوون لە زمانی دایکی
٢-فێربوونی زمانێکی وڵاتانی تر
٣- فێربوونی کۆمپیۆتێر

تاریفی گشتی سەواد: واتە ڕۆڵی بەرچاو لە گۆڕانی ژیانی مرۆڤ کە بتوانێ بە خوێندنەوەکان و زانستەکانی خۆی لە ژیانی خۆی ئاڵوگۆڕ دروست کات.
کەسێک کە لە لقێکی زانستگایی بڕوانامەی دوکتورا وەر ئەگرێت لە سەدا پێنج سەواددار بە ژومار دێت
سەواددار بەو واتا کە لە مەهارەتەکانی تریش کە ئەساس و بناخەی ژیانن و بریتین لە ۱۲مەهارەت، کە پێویستە شارەزایان بین.

۱-سەوادی پڕسۆز و سۆزداری: دروست کردنی هەڵسوکەوتی بەسۆز لەگەڵ بنەماڵە و دۆستانی خۆمان
۲-سەوادی پێوەندی: توانایی دروست کردنی پێوەندی دروست و بەجێگە لەگەڵ نەریت و ڕەسمی کۆمەڵایەتی
۳-سەوادی ماڵی: توانایی کۆنتڕۆڵ و چاودێری سامان و دارایی و تێچووی خۆمان و بنەماڵە
۴-سەوادی پەروەردەیی: توانایی پەروەردە کردنی منداڵ
۵_سەوادی سڵامەتی دەروونی و جەستەیی: زانیاریی و زانستی گرینگ لە باری شێوازی خواردنە باشەکان و بەرگیری لە نەخۆشینەکان
۶- سەوادی ڕاگەیاندنە گشتییەکان،میدیاکان: توانایی جیاوازی لە نێوان خاس و بەکەڵکبوون یا نەبوونی ڕاگەیاندنەکان
۷-سەوادی نەتەوەیی: زانست و زانیاری لە مێژوو و نەتەوەی خۆمان
۸-سەوادی ژینگەیی: گرینگی و بایەخ پێدان بە ژینگە و سروشت و پاراستنی ژینگە
۹-سەوادی شیکردنەوە وهەڵسەنگاندن : هەڵسەنگاندنی ڕوانگە و بۆچوونە جۆراوجۆرەکان و هاوردنەوەی هۆکار و بیری دروست له گوتار و کردەوە بەدوور له لاینگری لەڕادە بەدەر به کەسێک یا گرووپێک یان شتێک
۱۱-سەوادی هێز و توانایی: توانایی بەڕێوەبەریی هێزەکان لە سەرچاوە سرووشتی و مرۆیی و گشتییەکاندا
۱۲-سەوادی بنەمایی زانستی: بێجگە لە سەوادی ئاکادمیک و زانکۆیی توانایی شیکاری و وتووێژ کردن و چارەسەر کردن و وڵام دانەوە بە باسەکان و پاڵپشتی کردنی زانستی و ژیرانەی یەکتر

هەر کات خوێندەوارەکانمان لەم ۱۲ بەڵگە زانستییە لە ژیانی خۆیاندا کەڵک وەرگرن و خۆیان پەروەردە کەن بەم مەهارەتانە ئاستی نەخوێندەواری دێتە خوارەوە و کاریگەری باشیش ئەبێت لە سەر کۆمەڵگا و داهاتووی گەش و ڕووناک.

*ئەنجومەنی هیوای زانست

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل