گڕکانی ناخیان به چێژی به پێزی نیشتمان سواخهساو داوه‌ته‌وه و له به‌ره‌ی ده‌لاله‌کان خۆیان گوردانه سپاردوه‌ته گوڕ و تینی خۆڕاگری و به ده‌م شنه‌ی دڵه‌وه تۆخ تۆخ و لایه‌لایه چوونه‌ته سه‌ر بناوانی هه‌ڵبه‌ستراو و کرۆکی ئاخی پیرۆزیان له شانهخانهکانی له‌شیان ئاژین کردوه و ئیسک و پرووسکیان کردوه‌ته له‌مپه‌ر و به‌رخودانی قه‌ڵه‌میان به تینوویه‌تی ناخیان سپاردووه و بوونه هاوڕکێفی قه‌ڵبه‌زه، بوونه خۆناوکهی شاخ و به ناخدا ڕهێڵه و شۆڕابه‌یان به‌ست. ئه‌م به‌وه‌ج ئاکارجوان و له بهردڵانه. ئه‌م حهزگه چێژ بێژه. ئه‌م سه‌ره‌داوه هه‌ست پێژه، شه‌نگه سوارێکه له کرۆکی بیرمه‌ند و گه‌وره ڕاسێنهر قانێعی قانێعکان. خه‌ڵاتی خوای جوانییه بۆ برینی به سۆی نیشتمانه په‌ل په‌له‌که‌ی. مامۆستای هه‌ناوه‌کان و ڕۆڵه‌ی مه‌کتەبی قانێع به پێناسه‌ی شاعیره‌که‌یه‌وه نیشتمان به وانه ده‌ڵێته‌وه.له ڕۆحی نه‌سره‌وتی وانه‌ی فێربوون بۆ ده‌رمانی زام ده‌هۆنێته‌وه. خه‌ون و خولیا و مه‌کته‌بی ناخ به‌رزی و چلوره‌ی بریسکه‌داری مه‌کته‌بی ڕووخاو. گشه و نه‌شه‌ی دڵی هاوپۆلهکانیهتی و مامۆستا و قوتابی ناڵێت، ده‌ڵێ وێڕای قوتابیان قوتابی و مامۆستا نیین هاوپۆلی پێکه‌وه‌بوون و فێربوونین. سه‌رمه‌شقی وانه‌کانی پێکه‌وه هه‌ره‌وه‌زانه فێر ده‌بین تا دوا هه‌ناسه هه‌ر فێر ده‌بم و فێر بوون کۆتایی نایه‌ت و ڕایه‌ڵ و پۆی له‌شی مامۆستاییه و مامۆستا ئه‌وینداره‌که‌ی خه‌ون و خولیا و ڕاسان و هه‌ستان و ڕابوون ئه‌وینداری شاخ و پێده‌شت و وشه، هه‌گبه سه‌رمه‌سته‌که‌ی نیشتمانی، دار بهڕووئامیان کاک کامیلی موحهممهدجانییه. ئه‌و کامیلهی که به خاسه‌که‌و قاسپه‌ی کرد، له زنار و نواڵه‌ی له‌ش و جه‌سته‌ی خاکه‌ڕای هه‌ڵکوڕماو و فیتووی شاخه‌کان به شاباڵی شه‌نگیله شنه پاته ده‌کاته‌وه. مامۆستا هه‌ناو تۆکمه‌که‌ی به‌ره‌ی لهشنهوازی شاخ و ڕاخ، شاگهشکهین به بوون و مان و سه‌رکه‌وتن و قۆناخ پێوانی ئهمهگدارانەت. برات، هاوڕکێفت، دڵدارت و هاوپۆلی نیشتمانت. دهلالهکهم ماندوو نبیت و نابیت.
- سقز رووداو
- کد خبر 18400
- بدون نظر
- پرینت