شما اینجا هستید
اجتماعی » وتەبێژی هەدەپە: ده‌سه‌ڵاتی تورکیا له‌ قه‌یرانی شه‌رعیه‌تدایه

وته‌بێژی هه‌ده‌په‌ داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد، لە بڕیاری لابردنی سەرۆکی شارەوانییەکان و دانانی قەیوم لە جێگەیان پاشگەز ببنەوە و ئەو لەکەیەی ناوچەوانیان بسڕنەوە.

گونای کوبیلای، وته‌بێژی پارتی دیموکراتی گەلان، له‌باره‌ی دانانی قه‌یوم بۆ سێ شاره‌وانییه‌که‌ی هه‌ده‌په‌ لە ئامەد و وان و مێردین، رایگه‌یاند: وه‌ک هه‌ده‌په‌، بانگه‌واز له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ین و داوا دەکەین لەو بڕیارەی‌ پاشگه‌ز ببێته‌وه‌ و سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌رکه‌کانیان و ئه‌و له‌که‌یه‌ بسڕنەوە کە داویانه‌ له‌ نێوچاوانی وڵاته‌که‌مان.

ئاماژەی بەوەکرد؛ جگه‌ له‌ سه‌رۆکی گشتیی ئاکپارتی، مه‌هه‌په‌ و پارتی وه‌ته‌ن، سەرجەم چین و توێژه‌کانی تورکیا دژی دانانی قه‌یوم بۆ شاره‌وانییه‌کانی هه‌ده‌په‌ ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، ده‌سه‌ڵاتیش که‌ شکستی ۳۱ی ئازاری پێ قبوڵ ناکرێت‌، په‌لاماری ئیراده‌ی گه‌ل دەدات‌ و ده‌یه‌وێت به‌و جۆره‌ تۆڵه‌ بکاته‌وه‌.

کوبیلای وتیشی: “ده‌سه‌ڵات له‌ قه‌یرانی شه‌رعیه‌تدایه، ده‌سه‌ڵات که‌ توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هەدەپەی نییه‌ له‌ زه‌مینه‌ی سیاسه‌تی دیموکراسیدا، له‌ رێ لایداوه‌ و ده‌یه‌وێت هه‌ده‌په‌ له‌تاوانه‌وه‌ بگلێنێت و له‌چالاکیی بخات”.

وتەبێژی هەدەپە رایگەیاند: پێویسته‌ وه‌زیری ناوخۆ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ روونکردنه‌وه‌یێک له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کان بدات و بیانگەڕێنێتەوە‌ بۆ سه‌ر ئه‌رکه‌کانیان.

بەرەبەیانی رۆژی دوشەممە ۱۹/۸/۲۰۱۹ هەریەک لە سەلجوق مزراکلی هاوسەرۆک شارەوانیى ئامەد، ئەحمەد تورک هاوسەرۆک شارەوانیى مێردین، بەدیعە ئۆزگۆکچە ئەرتان هاوسەرۆک شارەوانیى وان کە سەرجەمیان لەسەر لیستی هەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا هەڵبژێردراون، لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردەوە؛ بەتۆمەتی پەیوەندی بە تیرۆرەوە ئەو سێ هاوسەرۆک شارەوانییە لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە و قەیوم لە جێگەیان دادەنرێت.

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | تفریحی | شخصی | اقتصادی | ورزشی | فرهنگی