اجتماعی, اخبار, ایران, سیاسی, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری

کتێبی گەڵای پایز، لە نووسینی مامۆستا عەلی‌مەردان لە لایەن چاپەمەنیی خانییەوە چاپ و بڵاو کرایەوە

ئەم کتێبە بریتییە لە ئەزموونی شەست حەفتا ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی بێ‌وچانی یەکێک لە کۆڵەکە بنەڕەتییەکانی مۆسیقای کوردی.

 

بە خوێندنەوەی ئەو بیرەوەرییانەدا بۆمان دەردەکەوێ کە مامۆستا عەلی‌مەردان تەنیا دەنگ‌خۆش و مەقام‌بێژ نەبووە، بەڵکوو هەوڵی داوە بە شێوەیەکی زانستی و بنەڕەتی شارەزای مۆسیقا و هونەری گۆرانی ببێ و خۆی پێ بگەیەنێ. هەر ئەوەش بۆتە هۆی جیاوازیی مامۆستا عەلی‌مەردان لەگەڵ زۆربەی گۆرانی‌بێژ و دەنگ‌خۆشان.

 

گەڵای پایز جودا لەوەی بیرەوەری ژیانی تاکەکەسی و هونەریی مامۆستا عەلی‌مەردانە، مێژووی مووسیقای کوردییشە. هەوڵێکی بەرچاوە بۆ ئەوەی مامۆستا بیروڕا و ڕەخنەی خۆی لەسەر مۆسیقای کوردی بخاتە ڕوو و هەروەها بڕگەیەکی گرینگ لە مێژووی مۆسیقای کوردییش بگێڕێتەوە و تۆماری بکا.

گەڵای پایز، ۳۵۶ لاپەڕەیە، بە شێوەیەکی شیاو، دیزانێکی ڕێک‌وپێک و بە بەرگی ڕەق چاپ کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *