بەشداربووان دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە ناوی ۳ یان ۴ کتێبی کوردی کە لە پاڵ یەکدا دادەنرێت، شێوازێکی شێعری هایکۆ بخوڵقێنن و بە گرتنی وێنەیەک لەو کتێبانە و هەناردنیان بۆ فێستیواڵ لەم چالاکییە فەرهەنگییە بەشدار بن.
هایکۆ چییە؟
هایکو کورتترین شێوازی شێعرییە کە لە ئەدەبیاتی جیهان بە تایبەت لە کوردیدا جێ کەوتووە و ڕیشەی لە ئەدەبیاتی ژاپۆنی دایە.
لە هایکۆدا شاعیر بە دوای ئامۆژگاری ، هەواڵ ، پەند و ئامانج نییە بەڵکوو بە خولقاندنی کاتێکی ڕاستەوخۆ لە ژیانی هەنووکەیی سەرنج ڕادەکێشێ.
ڕەنگە بەرچاوترین جیاوازی هایکۆ لەوەدا بێت کە لە کەمترین کاتدا زیاترین کاریگەری لە سەر زەینی بەردەنگ و خوێنەر دادەنێت.
مەرجەکان:
ــ هەرکەس ئەتوانێ تا سێ وێنەی هایکۆ کتێب هەناردە کات.
ــ هایکۆ کتێبەکان نابێ پێشتر لە هیچ کێبەرکێ یان فێستیواڵ و پێشانگایەک بەشدار بووبێت.
ــ لە وێنەکاندا دەبێ ماف و هەرێمی تاکەکەسی و کۆمەڵگا بپارێزرێت.
ــ بۆ هەر هایکۆ کتێب ، ناسنامەی ئەو کتێبانە وا کەڵکی لێ وەرگیراوە لەگەڵ شڕۆڤەیەکی کورت لەکتێبەکان بە شێوەی PDF پەیوەس کرابێت.
ــ هەناردنی ڕوونووسی ناسنامەی بەشدار بوو.
ــ مافی کەڵک وەرگرتن لە هەموو وێنەکانی ئەم فێستیواڵە بۆ ئەنجومەنی فەرهەنگیی زانست پارێزراوە.
کاتی ناردنی هایکۆکتێب :
ئازیزان، دەتوانن ئاسەوارەکانتان هەتا ۱۴۰۱/۵/۱۵ ی هەتاوی بەناونیشانی:
gmil: HAIKU.KURDI.ZANIST.SEQIZ@GMAIL.COM
Telegram: +989185180056
بنێرن.
شێوازی هەڵبژاردن:
ئەو وێنانە وا ئەگاتە دەبیرخانەی فێستیواڵ ، لەلایەن لێژنەیەک کە بریتین لە سێ کەسی شارەزای هایکۆ ، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەکرێت و لە کۆتاییدا پەنج ئاسەوار هەڵدەبژردرێت و خەڵات ئەکرێن.
خەڵاتەکان :
۱- خەڵاتی ئەوەڵ: یەک ملوێن تمەن و سپاسنامەی زانست
۲- خەڵاتی دووهەم : هەشتسەد هەزار تمەن و سپاسنامەی زانست
۳- خەڵاتی سێهەم : شەشسەد هەزار تمەن و سپاسنامەی زانست
۴- خەڵاتی چوارەم : چوارسەد هەزارتمەن و سپاسنامەی زانست
۵- خەڵاتی پەنجەم : دووسەد هەزار تمەن و سپاسنامەی زانست
- سقز رووداو
- کد خبر 16473
- بدون نظر
- پرینت