شما اینجا هستید
اجتماعی » پەروەردەی خۆبەڕێوەبەر یان دەستەوسان/ عابید حسەینی

🔸لە نێو خوێندنەوەی ژیانی سەدان نووسەر و گەورەپیاوی خۆیی و دونیایی، دەتوانین پێناسەێکی پەروەردەیی ڕچاوبکەیت و بە تێبینیەک، بە چەند پرسیاری زەق بگەیت،ئەویش ئەوەیە:
🔹کام مەکتەب و ئیسم توانیەتی وەها مرۆڤانێک بخولقێنێت؟
🔹بە چ پێوەرێکی زانستیانە بتوانین ئەم شێوازە هەڵبسەنگێنین؟

🔸ئەم پێوەرانە لای من دوای خوێندنەوەی  ژیانی دووکەسایەتی خۆماڵی دیار و بەرچاو، وەکوو ژیاننامەی دوکتۆر ئیبراهیمی یوونسی و بەتایبەت ڕچەشکێنی خۆبەڕێوەبەر و خۆڕاهەێنەر مامۆستا هەژاری نەمر کە لای من سەروەر و موڕشێدە ،بە وڵامێک دەگەیین.لێرەدا باسی پێگەیشتنیانە و لە سەر بیر و بۆچوونیان نییە.

🔸لە ژیانێکی چەقبەستوودا نوقووم بوون و لە نێو جەغزێکدا ڕاکەڕاکە کۆتایی نایەت، تا ئێوارە بجیقێنی و بفیقێنی ڕەوتی ژیان پێوەری خۆی هەیە و بەلای تۆوە ڕاناوەستێت و تاڵت بێت و خۆشت بێت دەبی بژییت و بمرییت و خۆبادان و پڵپ هێنانەوە بایەخێکی ئەوتۆی نییە.

🔸هەرکەس لە ژیانیدا پیر و موڕشدێکی هەس، پیرو موڕشیدی هەرە مەزنی ژیانم مامۆستا هەژارە، هێزی نووسین، بڕستی ژیان، و ڕەوڕەوی بەرەو ئاسۆی ڕوون لای من دنەی هاندەرانەی ئەم مامۆستا پایە بەرزەیە.
🔸وەک چۆن پێژمیرەکەم داییم کراوەییە و مەترسی ویرووسی بوونی هەیە، ئەبێت زووزوو دژە ویرووسی بۆ نۆژەن بکەیتەوە، مێشکی مرۆڤیش داییم پێویستی بە هاندانە، پێویستی بە نۆژەنکردنەوە و ڕاپسکانە و دەبێت لە کۆتایی هەفتەێکدا بەخۆدا بچیتەوە، چلۆن ژیانت بردوەتەسەر، هەرکەسێک لەم چوارچێوەدا نەجووڵێت، بەرهەمی بە پێزی بۆ خۆیی و ژیان و دەوروبەری نابێت.

🔸هەرکات دەکەومە کاتی ئاسیش، پاڵپشتێکی نەبڕاوەی ژیان دێتە هەناوم، دوو باوک وەک کۆڵەکەی ژیان لە ژێر کاریتەو خشتەی ژیانمدا بناوان دەگرن، هەتوانی بەرەو مرۆڤبوونیان بۆ دامەزراندووم، هەموو کۆتایی هەفتەیەک وەک کۆتری باڵ نەخشین دەڕژێنە پیلۆ ماندووەکانی چاوم و سەر لەنوێ وەک قەقنەس دەمبووژێنەوە، یەکەم باوکێکە کە هەموو دەم کۆڵەکەی ژیانم بووە لە ئاستی بەرزی مرۆڤبووندا، دووهەم،باوکی ڕۆحی و وەسای کتێب و مامۆستای وشە و نووسین و هێزی هەژاران،هەژاری نەمرە.

🔸کاتێ پێشەکی شەرەفنامە بە نووسینی مامۆستا هێمن دەخوێنیتەوە، باسی کاری سەختی مامۆستا هەژار لە سەر وەرگێڕانەکەی شەرەفنامە دەکات، لە نێو مەتەرێز و بەرد و خۆڵەپۆت خەریک وەرگێڕانە، ویزەی گوللە ڕایدەچڵکێنی،ئەمە لە مێشکی مرۆڤی خۆساختەو خۆناس و بەوەج نەبێت، سەرناگرێت، ئەو کەسانەی خۆڕاپەڕێنن و بە وتەی مامۆستا هەژار داییم ئایەتی گۆپاڵ بەسەریانەوە نییە، لە کولتووری ئێمەدا کەمن، زۆربەی فێرگەکەکانی ئێمە وانەی خۆبەڕێوبەریی تێدا نییە و ناتوانێ منداڵانی وڵات بۆ خۆ بژێین ڕابهێنێت،بە زوانی غاریجیەکان،(self managed) و(Self management) نین، یانی پەروردەی ئێمە ناتوانێت، منداڵ بۆ ژیانێکی ساکاری ئاسایی خۆشی پەروەردە بکات.

 

🔸چەند هۆیەک هەیە:

یەکەم،ڕەوتەکە مینبەرییە،قسە و قسە و قسە، باوکی هەمووی لە قەور دەرهاوردە، لە سەر کاغەز بە خەزوبەز کاردەڕازێنتەوە، دونیا بەلاێکت ناگات، پەوەردەی ئێمە فێرکاری مینبەری لە برەوی خستە، هەر وەک شێخی سەعدی باوکی قسە فەرموویەتی:سەد وتە نیم کردار نییە،یانی ساڵهای ساڵە ئەم بیرۆکە نەگۆڕدراوە دەڵێی سەعدی دوێکە دواوە،ئەم چەرخی ڕۆژگارە نەیتوانییە بیرمەند و زانایەک بە کردەوە بێنێتە گۆڕێ تاکوو بڵێت:#سەد کردە جێبەجێ بێت و نیو قسە بکرێت.

🔸دووهەم پەروەردەی سەقت، بە شێوازێکی سیستمی و ئیدئۆلۆژێک شێواز و بە ئەنقەست، مڕۆڤی پەلەنزم و چاوچنۆک و قەوارەکوڵ و هەلخوازی خۆبین و وڵاتت ڕووخێن، تەنیا بەرچاوکەی خۆی و جەستەی نەبێت، داهاتوو و وڵات و نیشتمان لای ئەو گاڵتەیە، بیشی بێت هەر بۆ ئەو مەبەستە جەستەییە وەگەڕی دەخات.

🔸سێهەم،کاریزما و تاکخوازی و تەریک بوون لە هەموو بنەماکانی مڕۆڤی ئەم سەردەمەدا،کاتێک دەچێتە قوڵایی ناخی وێژە، ڕامیاری و هەر لایەنێکی ئەم وڵاتە کاریزما شێوازانە، ڕەوت و شێواز و بوون و مەبەست هەر هەمان تاکە و تاکە،قارەمانی هەموو چێرۆکەکانمان تاکە و پاڵەوانە، تا کەی پەروردە بەرەو کاریزما و تاکخوازی دەبێ بڕڕوات،تا کەی هەرەوەزی نابێتە چێژی موخیلەی مڕۆڤی ئەم ناوەندە؟
هەموو سەروبنی زمانیش،لە کوردی وفارسی و عەربیەوە بگەرە،هەر هەمان ڕەوتی مێشکمان پیشان ئەدەن،کار ڕێخەڕێک لای سەروەی گرتە، کۆ مانایی نییە، تاک خەریکە یەک لایەن سەردەکەوێت،تاکێکی بوت،تاکێکی پاڵپێوەنراو،بە هەر شێواز،تاک و کاریزما،لە پەروەردەی ئێمەدا دایمە جێگیرە.ئەم شێوە کارە قەت منداڵی خۆ بەڕێوەبەر و داهەێنەر و خۆ ژێینەر بەدی ناهێنێت.چون نە مامۆستا دەزانی کار ئاسانی بۆ بکات نە سیستمیش لە چەنتەیدا هەییە،تەک و تەرایش، بە دەگمەن کەسانی لێهاتوو و بەزیبەک و زاکۆندەردەکەوەن،ئەوانیش بە هۆی سیستمی بوونی ڕەوتەکە هەر وەک قارچکی بەهار دوایی سەردەمانێک دەستەوسان وناهمێد لە پێشچوون دەکەوێت و وەڕس دەبن و لاپاڵ دەگرن.
🔸ئەی بەرەو کوێ ؟
مرۆڤی کارامە و سیستمی چالاک و ڕەوتی هەرەوەز  چڵۆن دێتە کاییە؟
🔸تەنیا بە داڕشتنەوەی نوێ دەکرێ و دەبێت ئەو بیڕۆکانە بگۆڕدرێن، چاکسازی تێداناکرێتەوە، بناغە لێڵە. هێمن ئاسا بێژی بتوانین بڵێین، دوور بنواڕە ئاسۆ ڕوونە، یان نەخەیر دەس لە ئەژنۆ دابنیشین ڕەنجەڕۆ، .
🔸ئەگەر ببیتە هەواڵی کتێب و شاخ و بیتە مەکتەبی مامۆستا هەژار ، تەنگەژەی ژیان هەڵت ناپێچێنێت و  دەس لە گیرفان بێ ئەنوا دانانیشیت، بە قنگە خشکێش بێت، تا لێواری مەرگ و نەمانیش بڕۆییت، هەر ڕوو لە ڕۆگەی ئاسۆ بۆ تیشکی خۆر دەڕوانی، هیوادارم ، وەک هەژاری هەژاران گەلێکی هەرەوزەکار و کۆ دەنگ بێتە مەیدانی وزە و ڕەوت و ئەرکی ژیان، منیش دووپاتی دەکەمەوە لە سەر هەمان وتەی بەنرخی مامۆستا هێمن ، ڕوو لە تیشکی بەیان دوور بنواڕە ئاسۆ ڕوونە! بەڵام سیستمی بێ کردوە دەستەوسانمانی کردە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل