شما اینجا هستید
اجتماعی » دوو کۆمەڵە شیعری شێخ حەسەنی مولاناوا چاپ و بڵاوکرایەوە.

شێخ حەسەنی مەولاناوا(۱۱۳۶-۱۰۷۳ ک.م)، زانا و شاعیر و عارفی بەناوبانگی کوردستان کە لە ژیانی خۆیدا، زانا بە زۆربەی زانستەکانی ئەو سەردەمە بووە.

ئەم زاتە بەرهەمگەلی پڕبایەخی لە علوومی قورئانی،‌عیرفانی، ئەستێرەناسی، مێژوو، کەلام، پزیشکی و … لێ بەجێ ماوە، سەرەڕای ئەمانە مەیدانی ئەدەبی کوردی و فارسی، یەک لەو بوارانە بووە کە ئەسپی خۆی تیا تاو داوە و لە سەرەنجامدا بەرهەمی ناوازەی لێ بە‌ یادگار ماوە. بە داخەوە تا ئێستە هەوڵێکی چڕوپڕی وەها کە زۆربەی شیعرەکانی شێخ‌حەسەنی مەولاناوای گردوکۆ کردبێت، سەری نەگرتووە.
جگە لە شیعر، پەخشانی عیرفانی و ئایینی شێخ، لە ئاستێکی زۆر بەرزی پەخشانی فارسی لە ئەژمار دێت.
کتێبی”دوو کۆمەڵە شیعری شێخ حەسەنی مەولاناوا” لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم ۲٨ غەزەلی فارسی شێخ حەسەنە کە سەرچاوەکەی بەیازی “حاجی محەممەد ڕەشید محەممەدیان” و بەیازی “کتێبخانەی بریتیش لەیبرێری بریتانیایە”. بەشی دووهەم تەرجیعبەندی”ئافتاب روخ”ە کە سەرچاوەکەی کەشکۆڵی”شێخ عەبدولموئمینی مەردۆخی”ە و ناوەرۆکی هەردوو کۆمەڵە شیعرەکە زۆرتر پەسنی پێغەمبەری ئیسلامە(د.خ).

  • تایبەتمەندییەکانی ئەم کتێبە بریتین لە:

۱⃣ یەکەمجارە کە لە شێوازی کتێبدا بەرهەمی شیعری شێخ حەسەن دەکەوێتە بەرچاوی خوێنەر.

۲⃣ ئەم شیعرانە ئەگەرچی بە زمانی فارسین، بەڵام هەوڵ دەدات کە تایبەتمەندی و ڕوانگەی شاعیرێکی کوردی چوارسەدەی پێش ئێستە بناسێنێت.

۳⃣ کاریگەری شیعری فارسی لە سەر شێخ حەسەن و ڕەوتی شیعری ئەومان زۆرتر پێدەناسێنێت.

۴⃣ لە باری مێژووییەوە، مێژووی شاعیرانی کوردی پێ دەوڵەمەندتر دەکات.

۵⃣ شێخ حسەن بە زمانی کوردی شیعری هۆنیوەتەوە و ئەم بەرهەمە ڕێگە خۆشکەرە بۆ کۆکردنەوە و ناساندنی شیعرە کوردییەکانی.

✍:عیرفان پارسا

🌱🌱📖🌱🌱📖🌱🌱📖🌱🌱📖🌱🌱

✅تێچووی ناردن کتێبەکان لە سەر خۆمانە

سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ، کتێب‌فرۆشی ھونەر و ئەندێشە،ناوەندی خانی   📞 ۰۸۷۳۶۳۰۸۴۰۲
⁠⁠⁠⁠⁠

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل