وه‌ته‌ن قوربانی ڕه‌نگی زه‌رد و حاڵاتی په‌شێوت بم
وه‌ته‌ن سه‌رگه‌ردی ناڵه وئاهی سه‌رد و باری لێوت بم.
دهمباشێک پڕ به ناخی گوندی ئاڵکه‌ڵوو .
ئاڵکەڵوو” مەولدی موتەهەرمە
جێگەی ئەجدادی پاک گەوهەرمە
ئاوی”کانی سەروو” ە ئاوی بەقا
“حەوتەوانان” حەوزی کەوسەرمە
بەردی هەردی لە لام لەعلەو و دوڕ
خاک سارای موشکی ئەزفەرمە
“سەرقەڵا” مەنزەرێکە شادی خێز
“باغچەڵە” باغی ڕۆح پەروەرمە
سەیری سارا و کێو و باغاتی
رۆشنی دیدەی منەووەرمە
زاریا چون مەزاری”قامیشەڵە”
خوابگەهی گەلێ بەرادەرمە
یادی ناوی ئەوان و زیارەتیان
شەربەت و شەهد و حەجی ئەکبەرمە.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریم سائێب ناسراو به “زاری” شاعیری بەرەی ڕەنج و تێکۆشان و شێعری کلاسیکی کوردی، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەی فەیزوڵابەگییە، لە ساڵی ۱۲۸۳ی هەتاوی (۱۹۰۵ زاینی) لە بنەماڵەیەکی ئایینی لە گوندی ئاڵکەڵوو، سەر بە شاری سەقز چاوی بە ژین هەڵهێنا. و لە ساڵی ۱۳۶۰ی هەتاوی(۱۹۸۲زاینی) لە گوندی ئارەبغڵووی سەروو کۆچی دوایی دەکات.
بەرهەمەکانی مامۆستا “زاری” بریتین لە دیوانە شێعر و وەرگێڕانێک. کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی لە دیوانێکدا کۆکراونەتەوە و لە بەشی وەرگێڕانیشدا “لەیلی و مجنون” ی نیزامی گەنجەوی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەته سەر زمانی کوردی.
سه‌رجه‌م شێعره‌کانی زاری وه‌سفی سروشت و جوانی ، بیر و باوه‌ڕی ئایینی، گله‌یی له ڕۆژگار و یار. ئامۆژگاری خه‌ڵک و په‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، هاواری یه‌کێتیی و زانیاری بۆ کوردان. خۆشه‌ویستی و رزگاری نیشتمان، ڕخنه له خورافاته.
ئه‌م زاته به‌رزه کلاسیک نووسه جگە لە بەڕێوەبردنی ئەرکی مەلایەتی و کاروباری سەختی وەرزێری، لە ناو دنیای وشەکاندا ئەسپی قەڵەمی تاو داوە و ئەو شیعرە بەرزانەی خولقاندووە کە ئێستا لە دیوانە شیعرییەکەیدا بۆتە سامانی کتێبحانەی کوردی.
سۆفیڕهوشی و دڵبژۆکی هه‌مه‌چه‌شنه و کرنۆشی بێ سێ و دوو کردن سه‌رتاپای دیوانه‌که‌ی گرتۆتەبەر.
ئه‌م زاته به‌رزه ئه‌ونده به کوڵوکۆ به‌ره‌و ئامێزی خوداپه‌ره‌ستی چووه، هه‌موو وشه‌کانی هه‌ناسه بڕکێیانه تا له بارگای باری به ئومێدی ویساڵ بگه‌ن.
زاری وەک مامۆستایەکی ئایینی و هاوچەشنی شاعیرانی بەناوبانگی دیکەی ئەم بووارە ده‌سته‌واژه‌ی فارسی، به‌ڵام کوردی چێژکراو، په‌لی کوتاوەتە نێو بەرهەمەکانییەوە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه چێژێکی خۆماڵی و زمانێکی ساکاریش خۆی خزانهته پاڵ ئه‌و هه‌موه وشه سۆفییه خۆشکراوانه و ته‌زویێکی خۆش ده‌گه‌ێنێته مێشکی خوێنه‌ر تا ڕامانێک و داخورپانێک هه‌ستی داگیر بکات.
شه‌رحی دووری گه‌ر بده‌م ئاور له ئاور به‌ر ئه‌بێ
سۆزی سینه گه‌ر بکه‌م ئیزهار ئه‌سووتێ کائینات.
تا له پووشی دڵ گڕی شه‌وقی جه‌ماڵت به‌ر نه‌بوو
مه‌نجه‌ڵی سینه‌م به زووخاڵی جیایی کوڵ نه‌هات.
ئه‌حه‌د ناوی به ئه‌حمه‌د بردووی ئیدی ئه‌من چ بڵێم
چرانهوتی له‌گه‌ڵ خورشیدی تابانا ئه‌بێ چ بکات؟
خودا چ بکه‌م له ده‌س بێ تاقه‌تی چاو
دڵێکم بوو ئه‌ویشی خسته گێژاو.
***
گه‌وهه‌ری تابناکی و غافڵ
که چ ده‌ستێ هه‌ویری تۆی شێلا.
جگه له‌م بابه‌ته ساکارانه، له پاڵ ئه‌و هه‌مووه ڕسته ریزکراوانهدا که بەشی ئایینییەکەی زیاتر خۆی تێدا دەنوێنێت جارجاره په‌ند و مه‌ته‌ڵێکی کوردی له بهیتێکدا خۆی ده‌رده‌خات.
شتێکی دیکه که له‌به‌شێکی هه‌ره زۆری شێعرهکانیدا هه‌یه بیین پێوه نانێکی به په‌له وه‌ک لێزمه باران هه‌ڵده‌گرێت و وچانت لێده‌برێت و هانا، مه‌ودا و پشوو کار ناکه‌ن و شه‌که‌ت ده‌بیت له درێژه‌دان به خوێندنه‌وه.
به بانگه‌وازی زاریه‌وه بۆ زانیاری و ڕێگه‌ی حه‌ق به شێعر و ئاوات و جوانیتان دهسپێریین. خانووی دڵتان ئاوه‌دان.
وه‌رن ئه ی جوانه‌کانی بیر ڕۆشن
له دۆزینۆی ڕێگه‌ی حه‌ق بکۆشن
نه‌زانی وه‌ک کراژی مار، فڕێ دهن
جل و به‌رگی له زانایی بپۆشن
- سقز رووداو
- کد خبر 18449
- بدون نظر
- پرینت