کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر رایگەیاندووە، رۆژی ۱۰ی نیسان شاندێکی ئێران بە سەرپەرشتیی حەسەن دانایی فەر، باڵیۆزی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، شاندەکەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردووە.
وەکو لە راگەیێندراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر هاتووە، “هەردوولایەن جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە.” رووداو
- سقز رووداو
- کد خبر 15840
- بدون نظر
- پرینت