به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری هه‌رێم ڕایده‌گه‌یێنێت که که‌متر له شه‌ش مانگی‌تر دۆخێکی دیکه له که‌رکووک دێته‌ئاراوه.
به‌پێی هه‌واڵی سه قزرووداو، لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری هه‌رێم له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “من که‌رکووکییه‌کان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که له ماوه‌ى که‌متر له شه‌ش مانگی‌تر دۆخێکی دیکه له که‌رکووک دێته ئاراوه.”
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئێستا ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م ئێمه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستووری عێراق و جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی ۱۴۰ بۆیه پێویسته کورد به کۆده‌نگی له حکوومه‌تی نوێی عیراقدا به یه‌ک پاکێج شه‌ڕی ده‌ستوور بۆ که‌رکووک و ناوچه دابڕێندراوه‌کان و مادده‌ی ۱۴۰ بکات.
لاهور شێخ جه‌نگی وتیشی: هۆکاری مانه‌وه‌ی یه‌کێتی له که‌رکووک ئه‌وه‌یه که تۆ له‌گه‌ڵ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی که‌رکووکییه‌کان گه‌وره بیت، ڕێبازی یه‌کێتی له که‌رکووک له خوێنماندا چه‌سپاوه بۆیه ناکرێ له کاتی خۆشی‌دا ئه‌وکاته‌ی که که‌رکووک نه‌وتی هه‌بێت و نه‌وته‌که‌ی ده‌برێت له که‌رکووک بین دواتر که ناخۆشی به سه‌ر که‌رکووکدا دێت به‌جێیبهێڵین و بڵێین وه‌ڵا که‌رکووک وای به‌سه‌ردا هاتوووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه: هیچ که‌سێک ناتوانی خۆی بسه‌پێنێت به سه‌ر که‌رکووکدا چوونکه واقعێک هه‌یه له که‌رکووک کورد زۆرینه‌یه بۆیه ناکرێت داواکارییه‌کانی کورد پشتگوێ بخرێت له‌و شاره یان زوڵم و زۆریان لێبکرێت بۆیه داواکارم له خه‌ڵکی که‌رکووک که خه‌ڵکێکی بهتهحامول و به‌سه‌برن که چه‌ندین ساڵ ته‌حامولی زه‌بر و زۆری به‌عسیان کردوووه ئه‌م چه‌ند مانگه‌یش به ته‌حه‌مول بن و دڵنیایش بن که یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان قه‌ت قه‌ت ده‌ست له که‌رکووک و که‌رکووکییه‌کان هه‌ڵناگرێت.
شێخ جه‌نگی ڕاشیگه‌یاند: دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ که‌رکووک نیوه‌ی دۆخه‌که ئاسایی ده‌کاته‌وه و ئه‌گه‌ر لایه‌نه کوردییه‌کان ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری که‌رکووک کارا بکرێته‌وه، ئێمه ده‌توانین سبه‌ینێ کۆبوونه‌وه بکه‌ین و پارێزگارێکی کورد بۆ که‌رکووک دابنێن./ هه‌واڵده‌ریی “به‌غداد ئه‌لیه‌وم”
- سقز رووداو
- کد خبر 11754
- بدون نظر
- پرینت