سروشت نوێ دەبێتەوە، مەڕ و ماڵات دەچنە دەر، سەرما و سۆڵە و تاریکی نامێنن، ڕۆژ بەرە بەرە بەرەو درێژتربوونتر دەڕوات. کەوا بێت نەورۆز بۆنەیەکی سروشتییە، سەر بە هیچ ئایینێک نییە و دژی هیچ ئایینێکیش نییە. هەر بۆیە خەڵکانێکی زۆر لە جیهاندا جەژنی دەگرن.
بەپێی یونسکۆ نەورۆز بۆنەیەکی دێرینە بۆ نزیکەی ۳۰۰ میلیۆن کەس لە جیهاندا.
خەڵکانێکی زۆر بە دابونەریتی جیاوازەوە جەژنی نەورۆز دەگرن، کورد بە شێوازی تایبەت بە خۆی جەژنی نەورۆز دەگرێت کە لای هیچ نەتەوەیەکی تر بەو شێوەیە ناگیرێت:
ئاهەنگگێڕان لە سروشت و ئاگرکردنەوە لە هەموو لایەک بەتایبەت لەسەر چیا و شاخەکان، هەڵپەڕکێ و شایی کە هەتا چەند شەو و ڕۆژ بەردەوامە. هەروەها لە کاتی خەباتدا وەک ڕەمزی خەبات کەڵکی لێ وەرگیراوە.
*
لە ڕۆژژمێری کوردی‌دا نەورۆز وەک دەستپێکی ساڵ جێگیر کراوە. یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەش ساڵی دامەزراندنی ئیمپراتۆریی مادە کە ۷۰۰ ساڵ پێش لە زایین بووە. ئەمساڵ دەبێتە ساڵی ۲۷۲۱ی کوردی.
مانگەکانیش بریتین لە:
به‌هار: (١. خاکه‌لێوه ٢. بانه‌مه‌ڕ ٣. جۆزه‌ردان).
هاوین: (۴. پووشپه‌ڕ ۵. گه‌لاوێژ ۶. خه‌رمانان).
پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨.خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز).
زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه)
- سقز رووداو
- کد خبر 13891
- بدون نظر
- پرینت