له دیواری ته‌پاڵه‌ی چنراوی به ته‌یمانکراو، زه‌ق به‌ره‌و ده‌ره‌وی حه‌وشه ده‌مپه‌له‌که‌ی سه‌رته‌نووره‌که‌یان گوێیان ڕاداشت. مه‌لۆتکه‌یه‌کی چڵمۆکه دای له قوڵپه‌ی گریان. دایکێک به ده‌م ژان و برووسکه‌وه ناڵاندی و لوول لوول خۆی هه‌ڵگڵۆفی و شوێنی زه‌یسانی به جل و جهواڵهوه که‌وته جووڵه. پزووسکی خۆڵه‌مێشی کوانووی ژێر کووپه ئاوی لای سهرتهرهوون چووه نێو یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی ژیانی گه‌رمه‌وه. بۆنی نمی پڕژاوی ئاوی دڵۆپهکردووی کووپه‌ی بێ ده‌رخۆنه که به ده‌م قوڵتهوه ڕژابووه سه‌ر خۆڵه مێشکه، به پزووسکهوه چووه لووتی مه‌لۆتکه‌ی چڵمۆکهوه. دایکی ژانبڕیاوی خهڵساو له ژێر چوارهدهچاوی ته‌مایه‌ر. باوکیان بیرهاته‌وه که وتبووی هاتوو ئه‌م زگهش کچ بوو ناوی ده‌نێین. به‌س.یانی ئیتر کچ به‌سه. هاتوو کوڕ بوو ناوی گه‌وره و خۆشه‌ویستی گه‌ردوون موحه‌مه‌دی لێ ده‌نێین. کچان چاویان له ژێر ناو‌کی بڕیبوو.چواردهبوون بۆ بوونێک. دایکی ده‌یوت قورس بوو. ده‌بێ نێرینه بێ! شوانی کچۆڵه‌کان.ده‌بێته باوان و ده‌بێته پشت و په‌نا بۆ بازی تهڕلانهکان و سه‌وڵی ته‌ڕ. له پڕ قریوه‌ی بێ ئه‌مانی قامه‌تی کچانی گه‌پ به نه‌یشه‌کر کردوو، قورمی کاریته‌ی ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوی بنمیچی داوه‌ران. زمان و ده‌موچاو لیک و خوسار به تاکه نێرینه‌ی ماڵ بریسکایه‌وه. پزووسکی ته‌ندوور باڵی گرته‌وه. کچان هارۆژان. چاوه‌کان بریقه‌یان تێزا و دایکێک ژانی لێ بڕا و کچان وه‌ک ته‌واری ناخی کار و تێکۆشان هه‌ڵیان په‌ڕاند و دایک و مه‌لۆتکه و مه‌مکه‌ی دایکێک چوونه سه‌ر لێفه‌یه‌کی شڕی پترووخیاو.
۴٠ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنه، کۆرپه له ته‌مه‌نی ۴٠دا چووه ناخی پێگه‌یشتن و ئامایانی مه‌رگی به بڕه‌ی پشت چووه دیرۆکی ژیانی. بۆنی مه‌لۆتکه له لووتی باوکی سه‌ر نه‌که‌وت و مزه‌ی هه‌ناسه‌ی باوکی به نهختاڵه له پێستی خشا و به‌ڵام و مه‌خابن هه‌ر له قاتێکدا ژیا.
ئه‌م کۆرپه سه‌یره ، بۆنی خۆڵه‌مێشی لێ دێت ! ئه‌و تۆزه‌ی پێ خۆشه! کوڕی من ده‌بێ به ئاشه‌وان له تۆزی ئاشدا سه‌رتاپای غه‌رق ده‌بێت به ڕه‌نجی شانی نان ده‌خوا مه‌حکومی به‌رات نابێت.نازانم بۆ لرخه‌ی سینگی دێت ئه‌م لرخه لێی نابێته‌وه. تا ئێسته بۆنی کوڕ به‌ر لووتم نه‌که‌وتووه. هه‌ر کچم بوو. بۆ وجاخ ده‌گه‌ڕام ئه‌مه بۆنی وجاخی لێدێ. بۆنی کوانووی ئاگری لێدێ. ده‌زانم به‌هێز ده‌بێت و سه‌یدی خودا مه‌ساری ژینی ده‌گۆڕێ.. ……
درێژه‌ی هه‌یه.
- سقز رووداو
- کد خبر 18899
- بدون نظر
- پرینت