با ئەوەمان لە بیر بێت باشترین دیاری بۆ منداڵان هەر کتێبە و بەس، چونکوو لە ڕێگای خوێندن و موتاڵاوە بیر و هزری زارۆکان گەشە ئەکات و ئەتوانن لە گۆڕانکارییە جیهانییەکاندا بەشداربن.
بەو هیوایەی ئەم جۆرە چالاکیانە لە لایەن دایک و باوکانەوە بە هەند وەربگیردرێ و منداڵان بە زمانی دایکیی خۆیان گۆش بکرێن تا ئەوین و خۆشەویستی زمان و کولتووری کوردی لە ڕێگای ئەدەبیات و هونەرەوە تێکەڵ بە ناخ و دەروونی منداڵانمان بکرێت. مەخابن لەم ڕووەوە کتێبخانەی کوردی بۆ منداڵانی کورد گەلێک هەژار و بێنازە کەوتووە. بە هەست کردن بەم بۆشاییە، وەرگێڕی سەقزی “براییم شەوقی” ۹ کتێبی چیرۆکی تایبەت بە منداڵان لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و “چاپەمەنیی ڕێگا” بە دیزاین و وێنەی جوان و ڕەنگاوڕەنگەوە چاپی کردوون و ئێستاش لە کتێبخانەکانی کوردستاندا کەوتۆتە بەر دەستی منداڵانی چاوگەشی کورد.
کتێبەکان بریتین لە:
- جوانکیلەی نووستوو
- جلی تازەی پاشا
- عەلائەدین و چرای جادوو
- کچە وردیلە
- جەک و لووبیای سیحراوی
- سپیکەلەی بەفرین و حەوت گزگل
- هایدی
- دوڕگەی خەزێنه
- هانسێل و گرێتێل
- سقز رووداو
- کد خبر 17561
- بدون نظر
- پرینت