کاتێک زۆربەی کەناڵە جیهانییەکان رووماڵی ئەو شەڕە سەختەیان کرد کە لە کۆبانێ روویدا وێنەی کچە شەڕڤانەکان بەشێوەیەکی دەگمەن و جیاواز لە نێوان ساڵی ۲۰۱۴ و ۲۰۱۶ زیادتر بەدەرکەوت و دەیان کتێب و فیلمی سینەمایی و دۆکیۆمێنتار و درامای تەلەفیزیۆنیی لەوبارەوە بەرهەم هێنرا.
ژنە نووسەری کتێبی کچانی کۆبانێ و رۆژنامەنووسی ئەمریکی گایل لیمۆن چەندین جار سەردانی کوردستانی سووریای کردووە ئەو ناوچانەی کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدان و لەگەڵ کچە شەڕڤانەکاندا ژیاوە و چەندین دیدار و گفتوگۆی رۆژنامەوانیی لەگەڵدا کردوون و بەوهۆیەوە ئاگاداری وردەکارییەکانی ژیانیان و بیرکردنەوەیان و نهێنی بەهێزییان بووە.
لیمۆن دەڵێت: “کتێبی کچانی کۆبانی، ئەنجامی سەدان کاتژمێر لە چاوپێکەوتنە کە لەگەڵ کچە شەڕڤانەکان و کەسایەتییە شارەزاکانی یەپەژەدا ئەنجامی داون و لە شێوازی ژیانیانی زۆر بە قووڵی کۆڵیوەتەوە. جگە لە چەندین توێژینەوەی تر کە لە بارەیانەوە ئەنجام دراوە”.
ئێستا ئەم کتێبە لە کۆمەڵگای ئەدەبیی ئەمریکادا پێشوازیی بەرچاوی لێکراوە و لەلایەن گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئەمریکییەوە خراوەتە لیستی باشترین کتێبەکانی وەرزی زستان.
- سقز رووداو
- کد خبر 13751
- بدون نظر
- پرینت