رێوڕەسمی دابەشکردنی مەدالیای رەزەرفۆرد بەڕێوەچوو و مەدالیاکەش بەخشرایە فیزیازانی کورد، پرۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی.
پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی، زانای کوردی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرکردەی پەیمانگەی کوانتەمی زانکۆی ئۆتاوا، میداڵی یادەوەریی "ڕەزەرفۆرد"ی کۆمەڵەی شاهانەی کەنەدای پێ بەخشرا و شانازییەکی دیکەی بۆ کوردستان بەدەست هێنا.