شما اینجا هستید
اجتماعی » میداڵی یادەوەریی “ڕەزەرفۆرد”ی کەنەدا، بە پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی بەخشرا

ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی، لەمبارەوە ڕایگەیاند: “شانازییەکی گەورەیە. کاری توێژینەوە هەوڵێکی تیمییە و سوپاسی هەموو خوێندکارەکانم، هاوکارەکانم، مامۆستاکانم و لایەنگرانم دەکەم. بۆ شارەکەم سەقز کە بە ڕۆژانی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت، ڕۆژانی باش تر دێن”.

پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی، زانای بواری فیزیای کوانتەمە و ساڵی ١٩٧٨ لە شاری سەقز لەدایکبووە. تا وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە ئێران خوێندوویەتی و ساڵی ٢٠٠۵ بۆ خوێندنی بواری فیزیای کوانتەم چووەتە ئیتاڵیا و لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا دکتۆرای لەو بوارەدا وەرگرتووە.

ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧وە لە زانکۆی ئۆتاوای کەنەدا وەکوو پڕۆفیسۆری زانستی فیزیا وەرگیراوە و ساڵی ٢٠٢٢ بوو بە سەرکردەی پەیمانگەی کوانتەمی زانکۆی ئۆتاوا.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل