میداڵی یادەوەریی “ڕەزەرفۆرد”ی کەنەدا، بە پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی بەخشرا

ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی، لەمبارەوە ڕایگەیاند: “شانازییەکی گەورەیە. کاری توێژینەوە هەوڵێکی تیمییە و سوپاسی هەموو خوێندکارەکانم، هاوکارەکانم، مامۆستاکانم و لایەنگرانم دەکەم. بۆ شارەکەم سەقز کە بە ڕۆژانی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت، ڕۆژانی باش تر دێن”.
پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی، زانای بواری فیزیای کوانتەمە و ساڵی ۱۹۷۸ لە شاری سەقز لەدایکبووە. تا وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە ئێران خوێندوویەتی و ساڵی ۲۰۰۵ بۆ خوێندنی بواری فیزیای کوانتەم چووەتە ئیتاڵیا و لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا دکتۆرای لەو بوارەدا وەرگرتووە.
ناوبراو لە ساڵی ۲۰۱۷وە لە زانکۆی ئۆتاوای کەنەدا وەکوو پڕۆفیسۆری زانستی فیزیا وەرگیراوە و ساڵی ۲۰۲۲ بوو بە سەرکردەی پەیمانگەی کوانتەمی زانکۆی ئۆتاوا.