شما اینجا هستید
اجتماعی » کتێبی «کچانی کۆبانێ» چووە ڕیزی باشترینەکانی وەرزی زستانی ئەمریکا

کاتێک زۆربەی کەناڵە جیهانییەکان رووماڵی ئەو شەڕە سەختەیان کرد کە لە کۆبانێ‌ روویدا وێنەی کچە شەڕڤانەکان بەشێوەیەکی دەگمەن‌ و جیاواز لە نێوان ساڵی ۲۰۱۴ و ۲۰۱۶ زیادتر بەدەرکەوت و دەیان کتێب و فیلمی سینەمایی و دۆکیۆمێنتار و درامای تەلەفیزیۆنیی لەوبارەوە بەرهەم هێنرا.

ژنە نووسەری کتێبی کچانی کۆبانێ‌ و رۆژنامەنووسی ئەمریکی گایل لیمۆن چەندین جار سەردانی کوردستانی سووریای کردووە  ئەو ناوچانەی کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدان‌ و لەگەڵ کچە شەڕڤانەکاندا ژیاوە‌ و چەندین دیدار ‌و گفتوگۆی رۆژنامەوانیی لەگەڵدا کردوون ‌و بەوهۆیەوە ئاگاداری وردەکارییەکانی ژیانیان‌ و بیرکردنەوەیان ‌و نهێنی  بەهێزییان بووە.

لیمۆن دەڵێت: “کتێبی کچانی کۆبانی، ئەنجامی سەدان کاتژمێر لە چاوپێکەوتنە کە لەگەڵ کچە شەڕڤانەکان‌ و کەسایەتییە شارەزاکانی یەپەژەدا ئەنجامی داون ‌و  لە شێوازی ژیانیانی زۆر بە قووڵی کۆڵیوەتەوە. جگە لە چەندین توێژینەوەی تر کە لە بارەیانەوە ئەنجام دراوە”.

ئێستا ئەم کتێبە لە کۆمەڵگای ئەدەبیی ئەمریکادا پێشوازیی بەرچاوی لێکراوە و لەلایەن گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئەمریکییەوە خراوەتە لیستی باشترین کتێبەکانی وەرزی زستان.

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | تفریحی | شخصی | اقتصادی | ورزشی | فرهنگی