شما اینجا هستید
اجتماعی » کتێوی “مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد” بڵاوکرایه‌وه

کتێوی”مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد” گەشتێکی بەناو سەرەتای نووسین و کشتوکاڵدا و لە ئەنجامیشدا گەشتەکە دەچێتە ناو مێژووی کوردەوە کە ئاوێتەی ئەم دوو توخمە بنەڕەتیەی سەرەتای شارستانیەتە.

 

سۆران حەمەڕەش لە کتێوەکەیدا ئەوە دەخاتە ڕوو کە لە بنەچەوە بناغەی تێگەیشتنی ئەمڕۆی ئێمە سەبارەت بە مێژووی دێرین و ڕیشەی شارستانیەت بۆ مەبەستی ئاشنابوون بە ڕابردوو دانەنراوە، بەڵکو بۆ خزمەتی ئەجیندای ئایدۆلۆژی، ئایینی و سیاسی بووە.
ئەمە بووەتە هۆی هێنانەکایەی ئاڕاستەیەکی توێژینەوەی نابابەتیانە لەناو لێکۆڵەراندا کە ئەوەش بووەتە هۆی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکانی ناو تۆمارە مێژوویەکان به پێی هەڵبژاردن و بە جیا لە یەکتری. لە ئەنجامدا، ئەمڕۆ سروشتی زیندووی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەناو زانستی مێژوودا ڕەنگی نەداوەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی بەهەڵە تێگەیشتنی گەورە سەبارەت بە مێژووی دێرین. بۆ کورد ئەمە بووەته هۆی مێژوویەکی بزر و نەگێڕدراوە.

 

ئەو بابەتە سەرەکیەی کە لەم کتێوەدا ئاماژەی پێکراوە، پەیوەندی بە سۆمەریەکانەوە هەیە ئەو خەڵکانەی یەکەم نووسین و یەکێک لە پێشکەوتووترین شارستانیەتەکانی مێژووی مرۆڤایەتیان دامەزراندووە. ئەمڕۆ زوانەکەیان بە زوانێکی دابڕاو دادەنرێت و بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە گوایە لە دەوروبەری ۴۰۰۰ ساڵ پێش ئێستا وەک زوانی ناخاوتن لەناوچوو بێت. سەرەڕای ئەو بۆچوونە، ئەم کتێوە بە ڕوونی دەریدەخات کە زوانی سۆمەری نەک هەر بە شێوە نوێکەی لە لایەن کوردەوە قسەی پێدەکرێت بەڵکو زوانەکە پەیوەستە بە زوانەکانی وەک ئنگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ڕووسی و زوانی ترەوە.

 

ئەم کتێوە بە توندی ڕووبەڕووی تێگەیشتنی ئاسایی ئەمڕۆ سەبارەت بە مێژووی دێرینی ئەناتۆڵیا و مێسۆپۆتامیا دەوەستێتەوە. کتێوەکە بەڵگه دەخاتە ڕوو کە کلیلی تێگەیشتن لەو مێژووە، کوردە کە خەڵکی ڕەسەنی “لانکەی مرۆڤایەتی”ن. هەروەها بە ڕوونی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەبێ تێگەیشتن لە مێژووی کورد، بنەچەی شارستانیەتی ڕۆژئاوا و زوانە هێندۆئەوروپیەکان بە نەزانراوی دەمێنێتەوە.

 

سۆران حەمەڕەش کە نووسەری کتێبی “مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد”ە، باسی کتێبەکەی دەکات و دەڵێت “ئەگەر جیهان زووتر راستییەکانی زانیبا، ئاراستەی رووداوەکان جیاوازدەبوون، لە مێژوودا ئەو وێنەیە بۆ کورد کراوە کە بە خاکەوە نەبەستراوەتەوە، کورد لە مێژوودا وەکو شاخاوی ناسێندراوە، یاخود لە هەر سەردەمێکدا بە ناوێک ناسراوە”.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل