کاتێک له شه‌قامی ئوستاد شیرازی به قه‌ره‌باڵغی وه‌ستاکار، بۆنی تگره و ته‌قه‌ی چاکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌وه سه‌رسام ده‌بیت. ناوێک زه‌ق ده‌بێته‌وه. مامۆستایه‌ک ناوزه‌دکراوه به زمانی ئینگلیزی وانه‌ی شار بڵێته‌وه. مامۆستای به‌ره‌ی مه‌که‌ته‌بی دڵداری له گوێم‌دا ناوه‌که‌ی بۆ منی بوو به مامۆستا و شوێن پێکهوتووی وشه‌ی ئینگلیزی کاتێ زرنگایه‌وه زانیم ئه‌م مامۆستا ده‌لاله پتر له سی ساڵ وانه‌بێژی زمانی ئینگلیزی بووه. لای ئه‌م شه‌نگه‌بزه‌ی مه‌کته‌به ڕووخاوه‌کان ، ئه‌گه‌ر زۆر ڕوبع له زه‌نگی وانگه تێپه‌ڕبووه و عه‌قره‌به‌ی کاتژمێر هاتوه‌ته سه‌رێ به‌ڵام لای وایه و پێی خۆشه ده‌بێ ژینمان بۆ یه‌کتری بێ، لای وایه شاری نوقمبووی به‌فر پێویسته په‌یامی هه‌بێت. پێی باشه ڕه‌نگی گوڵی حه‌قیقه‌ت، له هه‌ر لا دیار بێ. ده‌رمانی زام لای ئه‌و فه‌رهه‌نگی باشه. خه‌ت و نیشانی له مه‌کته‌بی حاجی قادردا دیار ده‌خات و به زمانی وی شازه.
به‌ڵام به په‌یامێک لای جه‌نه‌تی ئهعلاوهو به نوورێک لای عالمی واڵاوه جگه له‌م ئه‌رکه وه‌ک که‌سێکی هۆگر به سۆزی هه‌سته‌وه ورده ورده حه‌ره‌که‌ت که‌وته دڵی ده‌ریاوه و له ڕۆگه‌ی ناخ هه‌ژێنانه‌ی خۆی له مه‌زگه‌وتی دێمه‌کاڵان کۆڕی دڵ لاوێنی و هه‌ست خاوێنی ده‌نه‌خشێنێ و ده‌بێته بانگی ناشهکیبایی و به هیواییه له تاریکی شه‌وی ژینا هه‌نگاوی ژیرانه بنێت. ده‌ڵێن:
عومرێ به خه‌تا که‌وتووه شوێن فیکری خه‌تا خۆم
گیرۆده له هه‌ر لایێ وه‌کوو بادی هه‌وا خۆم.
سه‌رگه‌شته وه‌کو پووشپه‌ڕی بێ سه‌روپا خۆم
سەوداسهری جێماوه له هه‌ر منزڵ و جا خۆم.
مامۆستایی به‌ره‌ی مه‌کته‌بی دڵداری له نێو هه‌ڵبه‌سته کوردیهکانیدا به سۆزی سروشته‌وه سه‌قز ده‌ڵێته‌وه. لای ئه‌و بۆنی به‌هه‌شتی خودا له هه‌وه‌ڵ مانگی ساڵ، خاکه‌لێوه‌دایه. و خاڵ خاڵ کێوه‌کانی هێجانان لای ده‌ڕوێته‌وه و ئه‌و له نێو ته‌نووری “وه‌نه‌وشه” ده‌گه‌شێته‌وه و له ڕۆگه‌ی “دیارهوشکه” و” میم وئه‌لف”ی کانیکهوهوه ته‌یار ده‌بێت تاکوو بڵێن سه‌د ئافه‌رین مامۆستا بۆ شاری جوانت. ئه‌م شێعره خۆشه‌ی دڵمی گرت: شاری به‌فر
یاڕه‌بی ڕێی هه‌ڵچنیوه بهرزهدیواری به‌فر
پشتی کێوان دانه‌ویوه چۆته ژێر باری به‌فر
ئاشهکۆنی ئاسمان دایداوه بۆمان نۆرهیێ
وا دیاره نانی ئێمه بێ له زمهاڕی به‌فر
داری به‌ی و داری چنار ناوی نییه له‌م ڕۆژه‌دا
هه‌رچی داره ناوی گۆڕاوه به‌ناوی به‌فر
ده‌نگی ده‌عبا نایه غه‌یری ده‌نگی زاتی چۆله‌که
وا دیاره چۆله‌کانیش بوونه‌ته یاری به‌فر
ده‌شت و کێوی داته‌نیوه ڕێی له ڕێبواران بڕی
باڵی که‌ڵکی کرده ئاڵا بارگای شاری به‌فر
له‌عله ئاوێزی چرای گوێسوانه‌کان شۆڕۆبووه
ده‌وری فانووسی پلووسکی کرده پاساری به‌فر
بانگه‌وازی پیرهقاڵاوێ له دوورۆ دێته گوێ
سه‌رلێشێواو و په‌ڕه‌وازه له ئازاری به‌فر
گێژه‌ڵووکه پێچهبۆرانی له سه‌ر بانانه‌وه
چه‌شنی کاکێشانی گه‌ردوون بوووه‌ته زونناری به‌فر
ده‌یکوتێ لۆتی شه‌ماڵ چه‌رمی ده‌هۆڵی په‌نجه‌ره
شه‌وگه‌ڕی زستانه ئێستاکه به شه‌وگاری به‌فر.
ئه‌م مامۆستا پایه به‌رزه له ساڵی ١٣١۴ کۆچی هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بووه. له دارولفنوونی تاران و شاری ته‌برێز ده‌رسی له بواری زمانی ئینگلیزی‌دا خوێندوه. له ساڵی ١٣۶٩ دا و له ته‌مه‌نی ۵٨ ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشینه‌وه دڵی پڕسۆزی له لێدان ده‌که‌وێ و له سه‌ر قه‌برانی شاناری سه‌قز ته‌رمی پیرۆزی له نێو ههلهههلهی ده‌ف و فرمێسکی یارانی له مزگه‌وتی دێمهکاڵانهوه به ئاخی پیرۆزی نیشتمان دهسپێریهت. دۆستان و بنه‌ماڵه‌ی نووسراوه بڵاوه‌کانی له تۆی کتێبێک به ناوی” زمزمه محبت” کۆ ده‌که‌نه‌وه. خۆیشی کتێبێکی نووسه‌ری ئینگلیزی ” ڕوون مه‌ک میلان” به ناو ” بنیاد جهان” بۆ سه‌ر زمانی فارسی وه‌رده‌گێڕێته‌وه.
- پێشکه‌ش به ڕۆحی پاکی مامۆستا ده‌روه‌سته‌کان.
- سقز رووداو
- کد خبر 17214
- بدون نظر
- پرینت