شما اینجا هستید
عکس » دیمه‌نی شه‌وانی سه‌قز

چه‌ن جوانه‌ له ‌دوور دیمه‌نی سه‌قز
له‌ وه‌سفی ئینسان حه‌یرانه ‌و عاجز
مانگی گوڵانه‌ و مه‌زرا ڕه‌نگینه‌
گوڵی زه‌رد و سوور چین له‌سه‌رچینه‌
ئوردیبه‌هه‌شته ‌و دڵارایه‌ ده‌شت
چنار به ‌قه‌تار شه‌ش و حه‌وت و هه‌شت
چه‌ن جوان ئه‌نوێنێ به‌رجه‌وه‌ندی شار
باڵه‌خانه‌ی به‌رز مزگه‌وت و منار
چه‌می به‌رده‌می وه‌ک زێوی قاڵه‌
پڕ له‌ شه‌پۆلی ئاوی زوڵاڵه‌
تیشکی جوانی خۆر ئاسمانی ئاوی
سه‌یری گۆمی سه‌وز مه‌له‌ی مراوی
وا گزنگی خۆر به‌ره‌و خۆرنشین
دیمه‌نی شاری کردووه‌ ره‌نگین
ئه‌ڵێی روئیایه‌ شاره‌ جوانه‌که‌م
دنیا و مافیها فه‌رامۆش ئه‌که‌م

✍نافع مەزهەر (شپرزە)

🆔 @saqqezrudaw

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل