شما اینجا هستید
اجتماعی » مەترسی لەنێوچوونی ژینگەی چێرگەکان (بووکی کوردستان) لە چیای تووڵەکە (نێوان ئاواییەکانی بۆگەبەسی، کوچک، بوغدەکەندی) بەهۆی کۆڵینی کانگەکان

ئەم کانگایە لە نێوەڕاستی یەکێک لە باشترین مۆڵگەکانی چێرگدایە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوو، چێرگەکان لەم مۆڵگەیە بینراون و لە لایەن کومیتەی چێرگەوانی ڕێکخراوەی ژینبانانی بۆکان فیلم و وێنەیان لێ گیراوە و بەڵگەیەکی زۆرمان بەردەستە.

ئەمساڵ دوای ماوەیەک، ئەم کانگایە دیسان چالاکی خۆی لەم ناوچەیە دەست پێکردووەتەوە و مەترسی لەنێوچوونی ژینگەی چێرگەکان لە چیای تووڵەکە زیاتر بووە. هەر لەبەر ئەمە دیسان ڕێکخراوەی ژیانی سەوزی سەقز و ڕێکخراوەی ژینبانانی بۆکان، بەدواداچوونەوەیان بۆ ئەم کارە کردووە و داوامان لە سەرجەم خەڵکی ژینگەدۆست و ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان ئەمەیە پشتگیریمان بکەن و لەم هەڵوێستە نیشتمانییەدا یارمەتیدەرمان بن و هەروەها داواکارین لە تەواوی ئیدارە پێوەندیدارەکان، بەپێی یاسا و بە زووترین کات، پێش بە لەنێوچوونی ئەم ژینگەیە بگرن.

✍️ڕێکخراوەی ژینبانانی سروشتی بۆکان
✍️ڕێکخراوەی ژیانی سەوزی سەقز
✍️دانیشتوانی ئاواییەکانی بۆگەبەسی، کوچک و بوغدەکەندی

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل