کتێبی چیرۆکەکانی باوە نەبی لە سەقز چاپ وبڵاو کرایەوە

کتێبی چیرۆکەکانی باوە نەبی، کۆکراوەو نوسین ولێکۆڵینەوەی حەیدەر لوتفی نیا و لوقمان نادرپور؛ لە دوای چەند ساڵ ھەوڵ وتێکۆشان بە ھاوکاری پەخشانکاری بیریار لە سەقز بەچاپ گەیشت.
شایانی باسە ئەم کتێبە زۆرتر لە ۱۷۰ چیرۆک ونزیک ۷۰ دانە بەسەرھات و ڕەوایەتی مێژوویی ناوچەکانی تیلەکۆ وبان ھۆبەتوو دەگرێتەوە .
ئەم کتێبە گەنجینەیێکە لە چەندین چیرۆکی بەنرخ ودێرینە ونەقڵ وڕەوایەتی بە نرخ وکەم وێنە کە،لەباری زمانی وکۆمەڵایەتیەوە ئاوێنەیێکی ڕون لە ژیان وبەسەرھاتی خەڵکی ناوچەکانی کوردەواریە کە ڕاستەوخۆوبەبێ دەست تێوەردانێک لە زاراوە وبن زاراوەی بێژەری چیرۆکەکان تۆمار کراوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە چیرۆکەکانی باوەنەبی جودالە بایەخی ئەدەبی ومێژوویی وکۆمەڵایەتی پڕیەتی لە جوانیەکانی زمانی وداب ونەریتی کۆنی کوردەواری.
دەسخۆشی بۆ کۆکەران و نووسەرانی ئەم کتێبە بەنرخە.
لە شاری سنە ئەم کتێبە لەکام کتێبفرۆشی دەست دەکەوێ؟