اجتماعی, اخبار, ایران, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری

کتێبی چیرۆکەکانی باوە نەبی لە سەقز چاپ وبڵاو کرایەوە

کتێبی چیرۆکەکانی باوە نەبی،  کۆکراوەو نوسین ولێکۆڵینەوەی حەیدەر لوتفی نیا و لوقمان نادرپور؛ لە دوای چەند ساڵ ھەوڵ وتێکۆشان بە ھاوکاری پەخشانکاری بیریار لە سەقز بەچاپ گەیشت.

شایانی باسە ئەم کتێبە زۆرتر لە ۱۷۰ چیرۆک ونزیک ۷۰ دانە بەسەرھات و ڕەوایەتی مێژوویی ناوچەکانی تیلەکۆ وبان ھۆبەتوو دەگرێتەوە .

ئەم کتێبە گەنجینەیێکە لە چەندین چیرۆکی بەنرخ ودێرینە ونەقڵ وڕەوایەتی بە نرخ وکەم وێنە کە،لەباری زمانی وکۆمەڵایەتیەوە ئاوێنەیێکی ڕون لە ژیان وبەسەرھاتی خەڵکی ناوچەکانی کوردەواریە کە ڕاستەوخۆوبەبێ دەست تێوەردانێک لە زاراوە وبن زاراوەی بێژەری چیرۆکەکان تۆمار کراوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە چیرۆکەکانی باوەنەبی جودالە بایەخی ئەدەبی ومێژوویی وکۆمەڵایەتی پڕیەتی لە جوانیەکانی زمانی وداب ونەریتی کۆنی کوردەواری.

1 نظر در “کتێبی چیرۆکەکانی باوە نەبی لە سەقز چاپ وبڵاو کرایەوە

  1. لەتیف سوڵتانی گفت:

    دەسخۆشی بۆ کۆکەران و نووسەرانی ئەم کتێبە بەنرخە.
    لە شاری سنە ئەم کتێبە لەکام کتێبفرۆشی دەست دەکەوێ؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *