اخبار, ویژه خبری, چندرسانه ای

عەتا عەلیشاهی؛ نیگارکێشان ڕێگایه‌که بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ جیهان و ساڕێژکردنی برینەکانی مرۆڤ

عەتا عەلیشاهی، هونەرمەندی خەڵکی سەقز و دانیشتووی کەنەدا، بە نیگارکێشان و بەکارهێنانی ڕەنگ، پەیامی ئاشتی و هیوا دەگەیەنێت و هونەری کردووەتە ئامرازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و ساڕێژکردنی برینەکانی مرۆڤ. ژن، سروشت و ئاژەڵ سێ تەوەری سەرەکین کە لە بەرهەمەکانیدا بە ڕەنگە گەش و دەوڵەمەندەکان وێنایان دەکات.

بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە سەقزییە لە زیاتر لە ۲۵ گۆڤار و تۆڕی تایبەتمەندی هونەریی بەناوبانگی جیهاندا بڵاوکراونەتەوە و لە پێشانگا شەخسی و دیجیتاڵییەکاندا پیشان دراون. هەروەها، لە چالاکی و فێستیڤاڵە هونەرییەکاندا خەڵات و نازناوی گرنگی بەدەستهێناوە.

عەلیشاهی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ «سەقزڕووداو» دەڵێت: «بە نیگارکێشان هەوڵ دەدەم جیهانێکی پڕ لە ڕووناکی، ڕەنگ، ئارامی و جوانی دروست بکەم».

بە بڕوای ئەو، هونەر ڕێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی ئازار و گۆڕینی بە جوانی؛ هەڵبژاردنێکی هۆشیارانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە‌گه‌ڵ توندوتیژی و بانگهێشتکردنی بینەر بۆ جیهانێک کە خۆشەویستی و هیوا تێیدا سەرەکی بن.

بەم شێوەیە، عەلیشاهی لە ڕێگەی ڕەنگ و وێنەوە هەوڵ دەدات پەیامێکی مرۆیی بگەیەنێت: گۆڕینی ئازار بۆ جوانی و دروستکردنی جیهانێکی ئارامتر لە ڕێگەی هونەرەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *