اجتماعی, اخبار, ایران, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری

نوێترین کتێبی ژاڵە سەفی‌یاری شاعیر و نووسەری سەقزی چاپ و بڵاو کرایەوە

نوێترین کتێبی خاتوو ژالە سەفی‌یاری، شاعیر و نووسەری کورد و خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی نووسەرانی کوردستان بڵاو کرایەوە

ئه م کتبه ڕۆژی یەکشەممە، ۵ی بەفرانباری ۲۷۲۱ی کوردی، بە ناوی کۆمەڵەشیعری”هەرمانی ئەوین”، کە ۱۳۵ لاپەڕەیە و لە ۵۰ غەزڵ، ۴۰ دووبەیتی، ۳۰ شیعری نوێ و ۱۰ چوارپارە پێک هاتووە، لە شاری سەقز و لەلایەن چاپەمەنیی “خانی” چاپ و لەلایەن کتێبفرۆشیی “هونەر و ئەندێشە”وە بڵاو کرایەوە، هاوکات لەلایەن ناوەندی ۴۹ کتێب و لە دەرەرەی کوردستانیش ئامادەکاریی بۆ چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەو کتێبە کراوە.

شایانی باسە کە ئەم کتێبە دووهەمین کتێبی خاتوو ژاڵەیە و کتێبێکی تری کۆمەڵەشیعری بە ناوی “سترانی تاسە” لە ساڵی ۲۷۲۰ی کوردی، چاپ و بڵاو بووەتەوە، هەنووکەش دوو کتێبی تریشی لە بواری ئەدەبی منداڵانەوە ئامادەی چاپ و بڵاوبوونەوەیە.

ژاڵە سەفی‌یاری، لەدایکبووی ۲۷ی خەزەڵوەری ۱۳۶۳ی هەتاوی، لە شاری سەقزه و لە ساڵی ۱۳۸۰ی هەتاوییەوە سەرەتا لە کورتەچیرۆکەوە دەستی بە نووسین کردووە و دواتریش دەستی بە هۆنینەوەی شیعری کوردی کردووە کە تاکوو ئێستەش لە بوارەکانی نووسینی کورتەچیرۆک، هۆنینەوەی شیعر، ئەدەبیاتی منداڵان و وانەوتنەوەی زمانی کوردی بە هەردوو ڕێنووسی ئارامی و لاتینی، بە شێوەی سەرهێڵ بەردەوام چالاکە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *