ههلووکینیش یه‌کێک له‌و کایانه‌یه که زۆربه‌ی منداڵانی کورد پێیه‌وه خه‌ریکن و هیزی شان و بازووی خۆیانی پێ تاقیده‌که‌نه‌وه. ئه‌م کایه تایبه‌تی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستانه. هه‌لووکێن به دوو داران ده‌کرێ که یه‌کیان نزیک به ۶۰ سانتیمه‌تر ده‌بێ و ساف و لووسه و دارده‌ستی پێدهکوترێ و ئه‌وه‌ی دیکه‌ش قوڵه‌یه و نزیک به ۱۵ سانتیمه‌تر ده‌بێ و وای ده‌تاشن هه‌تا نووکه‌کانی باریکتر بن و پێی ده‌کوترێ (هه‌لووک). ههلووکباز به داره درێژه‌که له‌سه‌ری ههلووکهکه راده‌کێشێ و ده‌ڵێ: هه‌له و یه‌ک و …
ده‌سته‌که‌ی دیکه که له‌به‌ر هه‌لدان، به‌ره‌وڕووی ههلووکباز راده‌وه‌ستن و چاوه‌ڕوانی حهواکهوتنی هه‌لووک ده‌بن. جا ئه‌گه‌ر هه‌لووک حه‌وا که‌وت هه‌وڵده‌ده‌ن یان به ده‌ست بیگرنه‌وه یان به پلار بیئهنگێون. چونکوو نه‌یانتوانی ههلووکهکه هه‌ڵده‌گرن و ده‌یهاوێنه ئه‌و داردهستهیهی که له‌سه‌ر قوڵکه‌ی شاره‌که دانراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ههلووکه دارده‌سته‌ی که بکه‌وێ یان به قه‌د دارهه‌لووک له کونه شار نزیک بێ، ههلووکباز ده‌خیچێ و خه‌نیمه‌که‌ی دارهه‌لووک به ده‌سته‌وه ده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌لووک له دارده‌سته‌که نه‌که‌وێ، ههلووکباز مه‌ودای هه‌لووک و شار به دارده‌ست ده‌پێوێ و به قه‌د چه‌ند دارهه‌لووک مه‌ودای بوو، زێده‌به‌شی وه‌چه‌نگ ده‌که‌وێ و ده‌که‌وێته (هه‌لان) و ئه‌ویش به‌وجۆره‌یه که هه‌لووک به ده‌ستێکه‌وه و دارهه‌لووک به ده‌ستێکه‌وه ده‌گرێ و هه‌لووک هه‌ڵداوێ و له حه‌وا به دارهه‌لووک ده‌دا. ده‌ڵێ: یه‌ک، دوو، سێ و… هه‌تا ههلووکهکه ده‌که‌وێته زه‌وی و هه‌ر چه‌نه‌ی بژارد ئه‌وه‌نده هه‌له‌ی ده‌درێتێ. له‌و هه‌لانه‌ش ئاوا که‌ڵک وه‌رده‌گرێ که ههلووکهکه هه‌ڵداوێ و هه‌تا ده‌توانێ به دارهه‌لووک لێی ده‌دا. ئه‌گه‌ر خه‌نیم نه‌یتوانی له حه‌وا ههلووکهکه بگرێته‌وه و به پلار و دار لێیدا، ههلووکباز به دارهه‌لووک مه‌ودای شار و هه‌لووک ده‌پێوێ و هه‌رچه‌ندی بوو ئه‌وه‌نده‌ی زێده‌به‌شی ده‌ستێنێ. هه‌لووکێن یارییه‌که، که هه‌م به تاق ده‌کرێ و هه‌م به گه‌ل (یانی له نێو دوو که‌سان یا دوو ده‌سته ههلووکبازان) ئه‌گه‌ر هه‌لووکێن به پۆل بێ، ههلووکباز ئه‌گه‌ر زێدهبهشهکانی له سنووری دیاریکراو تێپه‌ڕێ، ده‌توانێ هه‌واڵه‌کانیشی بێنێته‌وه نێو هه‌لان. دیاریکردنی سنووری زێده‌به‌شی و هه‌لیش له پێشدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ و ههلووکباز ده‌توانێ ئه‌وه‌نده زێده‌به‌شی وه‌ده‌ست بخا که ته‌واوی هاواڵه‌کانی بێنێته‌وه نێو هه‌لان و هه‌لووکێن له ده‌ست خۆیاندا راگرن.
✍ ڕەزا سەرسێفی
- سقز رووداو
- کد خبر 15910
- بدون نظر
- پرینت