شما اینجا هستید
اجتماعی » ۱۰ براوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ خەڵاتدەکرێن

سێ کەس خەڵاتی توێژینەوەیان وەرگرت کە ئاریان سەلیم، محەممەد حەقمورادی و محەممەد نەبی بوون. هەروەها سێ کەسی دیکەش خەڵاتی شیعریان وەرگرت کە هەریەکە لە داستان مارف کەریم، شوان تۆفیق یاسین و گوڵاڵە عوسمان بوون.

هەروەها لە فیستیڤاڵەکەدا سێ خەڵات بۆ بەشی چیرۆک تەرخانکرابوو کە هەریەکە لە خاترە محەممەدی و ئەنوەر عەرەب لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوو لە خەڵاتەکانیان وەرگرت و کاروان محەممەد و ئەمجەد فەتاحی بە ھاوبەشی خەڵاتی سێیەمیان وەرگرت.

 

لە کاژێر ۹:۳۰ـی لە هۆڵى هۆتێل رامادا، دیدارى سەروەر ئەحمەد بۆ چیرۆک بەڕێوەچوو و چیرۆکە بەشداربووەکان نەخوێندرانەوە و تەنیا لە ساڵنامەى گەلاوێژدا بڵاکراونەتەوە کە ژمارەیان حەوت چیرۆکە، چیرۆکەکان لەلایەن نووسەر ئارام محەممەد، خوێندنەوەیان بۆ کراوە.

دواتر پانێڵی بەیاد عەبدولقادر بۆ لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچێت و کورتەیەک لە لێکۆڵینەوە هەڵبژێردراوەکانى فێستیڤاڵ پێشکێش دەکرێن.

 

چالاکییەکانی ۲۵مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە ۲۵-۵-۲۰۲۲ لە هۆڵی تەلاری هونەر دەستیپێکرد و ئەمڕۆ لە هۆڵی هوتێل رامادا لە سلێمانی کۆتاییهات، تۆڕی میدیایی رووداو رووماڵی چالاکییەکانی فیستیڤاڵەکەی کرد.

سەرپەرشتیارى گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ مەلا بەختیارە، لیژنەى ئامادەکاریى سامى هادى، د. ئیبتسام ئیسماعیل قادر، د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، تەڵعەت تاهیر و سیامەند هادییە، بەڕێوەبەری هونەری و پەیوەندییەکان سۆران نەقشبەندییە

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ، لەلایەن بنکەی رۆشنبیری گەلاوێژ سازدەکرێت کە لە ۱۹۹۶ لە سلێمانی دامەزراوە، ۲۵ ساڵە بەبێ دابڕان فیستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.

 

 

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل