اجتماعی, اخبار, ایران, فرهنگی, ویژه خبری

کتێبی فێرکاریی و زانستگایی «ڕێنمای دەروونشیکاریی» لە لایەن دەروونناسی سەقزییەوە، بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێردرا

لید خبر:

کتێبی «ڕێنمای دەروونشیکاریی» نووسراوەی دکتۆر سارا فەلس ئاشەر، دەروونشیکاری ناسراوی کەنەدایی، بە مۆڵەتی فەرمی نووسەر لە لایەن موختار کەریمی، دەروونناس و دەروونچارەسەرکاری کلینیکاڵی سەقزی، لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی وەرگێڕدرا.

شایانی ئاماژەیە ئەم کتێبە یەکەم کتێبی زانستگایی فێرکاری دەروونشیکارییە کە بە مۆڵەتی فەرمی نووسەری سەرەکی کتێبەکە بۆ کوردی وەرگێڕدراوەتەوە و تایبەتە بە ڕاهێنانی دەروونناس و ڕاوێژکار و دەروونچارەسەرکار لە زانکۆ و زانستگاکان، ئەم بەرهەمە لە لایەن بڵاوگەی هەژان لە سەقز لە چاپ دراوە و ئێستە لە کتێبفرۆشی بووکلەندی سەقز بەردەستە.

سەبارەت بە نووسەر

سارا فەلس ئاشەر، دکتۆرای پسپۆڕیی دەروون ناسیی هەیە و وەک دەروونشیکار و چاوەدێری دەروون چارەسەرکاری لە تۆڕێنتۆی کەنەدا کاردەکات. سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی دەروون شیکاری تۆڕێنتۆ بووە و دانەر و بەڕێوەبەری پلانی ڕوانگەی دەروونشیکاری بنچینەیی بووە و ئەندامی بەشی ڕێکخراوەی دەروونشڕۆڤەکاریی تۆرێنتۆیە. هەروەها دکتۆر ئاشەر، سەرنووسەری گۆڤاری کەنەدایی دەروون شرۆڤەکارییە و و نووسەری چەند کتێبی دیکەیە وەک (چییە ئەوەی وا ناوی دەنێن ئەوین؟) و (ڕێنمایەک بۆ دەروونچارەسەری دەروونشڕۆڤەیی لەگەڵ هاوسەران).

سەبارەت بە وەرگێڕ:

موختار کەریمی،لە دایک بووی ساڵی ۱۹۸۶ی زاینییە و ماستەری دەروونناسی نۆڕینگەیی هەیە و فەرمانبەری دەزگای پەروەردە و ڕاهێنانی شاری سەقزە و وەک ڕاوێژکاری قوتابخانە و دەروونناس کار دەکات. هەروەها کلینیکی تاکەکەسی هەیە و کاری فێرکاری و ڕاوێژکاری و دەروونچارەسەری دەکات و لە چەندین بواری پسپۆڕانەی وەک هیپنۆتراپی، نۆرۆتراپی،سێکستراپی و EMDR دا شارەزایە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *