اجتماعی, اخبار, ایران, سیاسی, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری

چاپکردنی ۹ کتێبی چیرۆکی منداڵان لە لایەن وەرگێڕی سەقزی

زانایان و پسپۆڕانی بواری پەروەردە بە جوانی ئاگادارن کە ئەدەبی منداڵان بەشی سەرەکی و دانەبڕاوی ئەدەبیات و کەلەپووری نەتەوەیە و په‌رەپێدان، نوێکردنەوە و وەرگێڕانی شاکارە جیهانییەکان لە زمانەکانی دیکه‌وە بۆ زمانی مەبەست و هەروەها پێچەوانەکەیشی ئەبێتە هۆی گەشە و پەرەسەندنی ژانڕەکانی ئەدەب بە گشتی و ئەدەبیاتی منداڵان بە تایبەتی.

با ئەوەمان لە بیر بێت باشترین دیاری بۆ منداڵان هەر کتێبە و بەس، چونکوو لە ڕێگای خوێندن و موتاڵاوە بیر و هزری زارۆکان گەشە ئەکات و  ئەتوانن لە گۆڕانکارییە جیهانییەکاندا بەشداربن.

بەو هیوایەی ئەم جۆرە چالاکیانە لە لایەن دایک و باوکانەوە بە هەند وەربگیردرێ و منداڵان بە زمانی دایکیی خۆیان گۆش بکرێن تا ئەوین و  خۆشەویستی زمان و کولتووری کوردی لە ڕێگای ئەدەبیات و هونەرەوە تێکەڵ بە ناخ و دەروونی منداڵانمان بکرێت. مەخابن لەم ڕووەوە کتێبخانەی کوردی بۆ منداڵانی کورد گەلێک هەژار و بێ‌نازە کەوتووە. بە هەست کردن بەم بۆشاییە، وەرگێڕی سەقزی “براییم شەوقی” ۹ کتێبی چیرۆکی تایبەت بە منداڵان لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و “چاپەمەنیی ڕێگا” بە دیزاین و وێنەی جوان و ڕەنگاوڕەنگەوە چاپی کردوون و ئێستاش لە کتێبخانەکانی کوردستاندا کەوتۆتە بەر دەستی منداڵانی چاوگەشی کورد.

 

کتێبەکان بریتین لە:

  1. جوانکیلەی نووستوو
  2. جلی تازەی پاشا
  3. عەلائەدین و چرای جادوو
  4. کچە وردیلە
  5. جەک و لووبیای سیحراوی
  6. سپیکەلەی بەفرین و حەوت گزگل
  7. هایدی
  8. دوڕگەی خەزێنه
  9. هانسێل و گرێتێل

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *