مامۆستا کەریم کەریمپووڕ کۆچی دوایی کرد

بەپێی هەواڵی کەناڵی تلێگرامیی هەفتەنامەی «سەدای ئازادی» چاپی کرماشان،مامۆستا کەریم کەریمپووڕ توێژینەر و نووسەری کورد ڕۆژی ٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە کرماشان کۆچی دوایی کردووە.
مامۆستا کەریم کەریمپووڕ لە ساڵی ۱۹۶۱ لە شاری نەوتشار لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. ئەو ساڵەکانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی سەرقاڵی توێژینەوە سەبارەت بە مێژوو و چاندی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ناوچەی کرماشان بووە. کەریمپووڕ هەروەها دەستی بە توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی داوە و چەندین کتێبی پربایخ لەم بوارە لە خۆی بەجێ هیشتووەتەوە. مامۆستا کەریمپووڕ هەروەها لە قوتابخانەکانی کرماشان وانەی داوە و قوتابییەکانێکی زۆر لەگەڵ چاند و مێژووی کرماشان ئاشنا کردبوو.
هەندێک لە بەرهەمەکانی خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم کەریمپووڕ
– فەرهەنگی کەڵهوڕ: فارسی-کوردی لەگەڵ وشەسازی، کرماشان، ۲۰۱۶.
_ ڕێزمانی شێوەزارەکانی زمانی کوردی، هاوسازکراو لەگەڵ زمانە ئێرانیکەکانی کۆن، ۲۰۱۴.
– چەوچەو لە ئەدەبیات کوردی کەڵهوڕی، کرماشان، ۲۰۱۵.
– مێژووی نەوتشار: ژیانی خەڵک و بەڵگەکانی نەوت لە سەردەمی قاجارەکان هەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران ، کرماشان، ۲۰۱۵.
– لاوەلاوە لە ئهدهبیات کوردی، کرماشان، ۲۰۱۴.
– حافز بە کوردی: گوڵبژێرێک لە غەزەلەکانی حافز بە شێوەزاری کوردیی کەڵهوڕی (کرماشانی)، کرماشان ، ۲۰۱۷.
– ساڵژمێری عەشیرەتەکانی کرماشان، کرماشان ، ۲۰۰۲.
– خوەرهەڵات: فەرهەنگۆکی شێوەزاری کوردیی کەڵهوڕی کرماشانی، کوردی-فارسی، بریتی لە وشەکانی کەڵهوڕی – لەکی – ئیلامی و …، ۳ بەرگ، کرماشان، ۲۰۰۱.
– ڕێزووان کوردی کرماشانی کەلڕ (ڕێزمانی کوردیی کرماشانی کەڵهوڕ)، کرماشان ، ۱۹۹۴.
– شەوی خرێوەکان (هەڵبەستی شەوی خرێوەکان: پرسە بۆ حەزرەتی زەینەب بە شێوەزاری کوردیی کەڵهوڕی)، کرماشان ، ۲۰۰۰.