“چیرۆکستانی ۲” ئاراستەی کتێبخانەی کوردەواری کرا

کتێبی چیرۆکستانی ۲، کتێبە هەڵبژاردەیەک لە وەرگێڕانی چیرۆکە هاوچەرخە فارسییەکانی بۆ سەر زمانی کوردی لە خۆ گرتوە.
“چیرۆکستانی ۲” بەرگی دووهەمی زنجیرە کتێبێکە لە وەرگێڕانی هەڵبژاردەیەک لە چیرۆکی هاوچەرخی فارسی.
ئەم زنجیرە کتێبە کارێکی گرۆییە و بە هاریکاری حەوت وەرگێڕی کورد لە کۆڕی ئەدەبی فەرهەنگی “هەڵاڵە”دا پێشکەشی خوێنەران و لایەنگرانی وێژە و ئەدەبی کوردەواری کراوە.
نووسەران:
هووشەنگ گوڵشیری
غوڵامحسەین ساعێدی
گوڵی تەرەققی
شاریار مەندەنی پوور
سادق هیدایەت
بەهرام سادقی
بیژەن نەجدی
وەرگێڕەکان:
تاهیر حامیدی
خالید شێخی
خالید عەبدوڵڵاهی
سولەیمان عەبدی
ئەحمەد عەزیزی
بریا کاکەسووری
حامید یەزدانی
“چیرۆکستانی ۲” لە لایەن پەخشانگای “بیریار”ەوە لە ۳۰۴ لاپەڕەدا و بە قیمەتی ۵۵۰۰۰ تمەن لەم شوێنانەی ژێرەوەدا دەفرۆشرێت:
کتێب فرۆشی محەممەدی: سەقز، سێ ڕێیانی مزگەوتی جامێعە.
فرۆشگەی مەسرەفی فەرهەنگیان: سەقز، سێ ڕێیانی مزگەوتی جامێعە.