کوردێک له چین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵێکی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی برده‌وه

تووره‌ج ئه‌سڵانی سینه‌ماكاری ناسراوی كورد، به فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" كه سێیه‌م به‌رهه‌می درێژی سینه‌مایی خۆیه‌تی، خه‌ڵاتی ده‌رهێنه‌ری نوێخواز و ته‌ندیسی ڕێی هاوریشمی زێڕینی له هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕێی هاوریشم له وڵاتی چین به‌ده‌ست هێنا.
فیلمه‌که به‌رهه‌می هاوبه‌شی کۆمپانیای سینه‌مایی ماد مووڤی و ڕه‌ز هه‌ڵکه‌وت ڕه‌شیده له هه‌رێمی کوردستان. فیلمه‌که له‌لایه‌ن کۆمپانیای ئێلی ئیمه‌یج،Eli Image له ئاستی وڵاتانی دنیادا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕێی هاوریشم، به سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌رانی “هوانگ جیانشین” Huang Jianxin ده‌رهێنه‌ری ناوداری چینی و به نمایشی زیاتر له ۱۰۰ به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی وڵاتانی دنیا، له چه‌ندان به‌شی جۆراوجۆر له چین به‌ڕێوه چوو.
به‌گوته‌ی مه‌نسوور جیهانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی “بێ نیشتمان” ، له فیلمه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک له ئه‌کته‌ره ناوداره‌کانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی کوردستان، به چوار زمانی کوردی، تورکی، عه‌ره‌بی و فارسی، له‌گه‌ڵ هانی موجته‌هیدی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، ڕۆڵیان بینیوه. هاژه