اجتماعی, اخبار, ایران, عکس, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری

درەوشانەوەی گرووپی هەڵپەڕکێی چالاکی بانە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەرمەنستان

فستیڤاڵی نێونەتەوەییی فەرهەنگ و هونەری وڵاتی ئەرمەنستان گەییشتە قۆناغی کۆتایی،  دەستەی هەڵپەڕکێی چالاکی بانە وێڕای هونەرمەندان  ڕابەر کوردستانی، کەریم ساڵحی و ئومید دەبباغی بەشداری ئەم فستیڤاڵە بوون

هەروەها جێی ئاماژەیە ڕابەر کوردستانی  لە بەشی دەنگبێژیی ئەم فستیڤاڵەدا بەشدار بوو. ئاکامی فستیڤاڵ بەپێی بڕیاری لیژنەی داوەران بەم شێوازەی خوارەوە دەستنیشان کرا

۱- خەڵاتی تایبەتی لیژنەی داوەران بۆ پاراستنی فەرهەنگ و ڕەسەنایەتیی نەتەوەکان بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک
۲- پلەی دووهەمی فستیڤاڵ بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک
۳- پلەی یەکەم و باشترین مۆسیقای فستیڤاڵ بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک( ڕابەر کوردستانی، کەریم ساڵحی، ئومید دەبباغی)
۴- دیپلۆمی شانازیی فستیڤاڵ بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک
۵- باشترین دەنگی فستیڤاڵ( ڕابەر کوردستانی)
۶- خەڵاتی مەزنی دەنگبێژیی فستیڤاڵ( ڕابەر کوردستانی)

جێی ئاماژەیە ئومید زارعی لە ئەندامی لیژنەی داوەرانی ئەم فستیڤاڵە بوو.

#هەڵپەرکێ_کوردیی  #هەڵپەڕکێ #هەڵپەڕکێی_کوردەواری

🆔 @saqqezrudaw

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *