“نانی پیرۆز” خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ”ی بەدەستهێنا

فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی ڕەوانشاد "رەحیم زەبیحی" و لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەشی پێشبڕکێی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە وڵاتی ڕووسیای بەدەست هێنا.
فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد “رەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورەج ئەسڵانی” و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAAD Movie؛ دوای بەشداریی لە فێستیڤاڵە گرینگە جیهانییەکان و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی بەنرخ؛ لە نوێترین و یازدەیەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی “بەڵگەفیلمە بڵیندەکان” لە دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” MKFF لە هۆڵی ناوەندی سینەمایی “ئۆکتیابر” Oktyabr و هەروەها لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا نمایش کرا و لە لایەن بینەرانی ئامادەبوو لەم ڕووداوە سینەماییە پێشوازیی لێ کرا.
– مهنسوور جیهانی