نووسەر و وەرگێڕی کورد عەبدولکەریم شێخانی کۆچی دوایی کرد

شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی كورد عەبدولكەریم شێخانی، ئەمڕۆ 21ی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
عەبدولکەریم شێخانی ساڵی ۱۹۳۳ لە شاری کۆیە لە دایک بووە و لە سەرەتای ساڵانی پەنجاکانەوە دەستی بە نووسین و وەرگێڕان کردووە و بە هەر دوو زمانی کوردی و عەرەبی نووسین و وەرگێڕانی هەیە. جیا لەمە، سەدان وتار و نووسینی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا هەیە و خاوەن چەند کتێبێکی چاپکراویشە.
📚بەرهەمەکان:
ـ براکوژی ، وەرگێڕان.
ـ جا قوربان مەسەلەیەک هەیە.
ـ کچۆڵەیەکی هەڵگیراو- وەرگێڕان.