شما اینجا هستید
اخبار » حه‌زره‌تی پیریوونس

شه‌وێک مرۆڤێکی نورانی و دیندار له‌ خه‌ودا ئه‌بینێ که‌ به‌ مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم ده‌ڵێ:

من له‌ نزیکی شاری سه‌قزم، له‌ گۆڕستانێکی گوندێک به‌ ناوی “زێوه‌” نێژراوم و ناوی من (پیر یوونس)ه‌، ئه‌گه‌ر بیته‌ سه‌ر گڵکۆی من خوا ساغت ده‌کاته‌وه‌ و چاک ده‌بیت.
حاجی مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم شیرازی ماڵ و دارایی خۆی ده‌فرۆشێت و دێته‌ شاری سه‌قز و ناوی(پیریوونس) ئه‌پرسێت و ئه‌یبه‌نه‌ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی که‌ له‌ گوندی(زێوه‌) نزیکی شاری سه‌قزه‌، ئه‌و گوندی پیریوونس به‌ ناوی پیرۆزی ئه‌و زاته‌وه‌ ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه‌ و ناوی پیریوونسی لێ ده‌نێ و هه‌ر ئێستاش هه‌ر به‌و ناوه‌ ماوه‌. حاجی مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم له‌م ئاواییه‌ مزگه‌وت و باخ دروست ده‌کات و هه‌ر له‌م ئاواییه‌ش ژن دێنێ و به‌ دیتنی و زیاره‌تی پیریوونس نه‌خۆشینه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و له‌و ئازاره‌ ڕزگار ده‌بێت.
هه‌ر وه‌ها له‌ ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ خه‌ڵک بۆ زیاره‌تی مه‌زاری پیریوونس بۆ ڕزگار بوون له‌ نه‌خۆشی(باداری) شفاعه‌تی له‌و ئه‌و زاته‌ دێن بۆ ئه‌م ئاواییه‌.

مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی شیرازی پێنج کوڕی بووه‌ به‌ ناوه‌کانی: فه‌قێ قادر، فه‌قێ خوسڕه‌و، فه‌قێ محه‌ممه‌دساڵح، مه‌لا محه‌ممه‌د و فه‌قێ که‌ریم.
مه‌لا محه‌ممه‌د پێنج کوڕی هه‌بووه‌ که‌ له‌ ناو ئه‌واندا مه‌لا سه‌عیدی گه‌وره‌ یان مه‌لا سه‌عیدی تیکانته‌په،‌ زۆر ناودار بووه‌.
مه‌لا سه‌عیدیش پێنج کوڕی بووه‌:
حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌د، حاجی خه‌لیفه‌ مه‌لا محه‌ممه‌د(به‌ها) که‌ ئه‌م دوو کوڕه‌ی شاعیر بوون و به‌ زمانی عه‌ره‌بی و فارسی شێعریان هه‌یه‌، مه‌لا مه‌حموود، مه‌لا عه‌بدولحه‌کیم.

سه‌رچاوه‌: ژیناوه‌ری زانایانی کورد له‌ جیهانی ئیسلامه‌تی چاپ ۱۳۶۴هه‌تاوی تاران نووسراوه‌ی دوکتۆر محه‌ممه‌د ساڵحی ئیبراهیمی(شه‌پۆڵ)

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل