ناوبراو لە بێ هێزکردن یا خۆ لەناوبردنی بەشێک لە زمانەکان لە ئاستی جیهاندا نیگەرانی دەربڕی و وتی : زمان و فەرهەنگ پێوەندییەکی تایبەتیان پێکەوە هەیە ، زمان نەخشەڕێگای فەرهەنگە و کەرەسەی پێکەوە گرێدانی کێیەتی و فەرهەنگە، کەوابوو لەناوچوونی زمان دەبێتە هۆی لەناچوونی فەرهەنگی ڕەسەن و بەهاکان و حەماسەکان و ئەدەبی زارەکی و نەمانی فەلسەفەی ژیانی نەتەوەیەک .
دوکتور شەماڵ ئیسماعیل پوور وتیشی کە زمانی کوردی یەکێک لە زمانە دەوڵەمەندەکانی جیهانە و داواکاری ئەوە بوو کە بۆ پاراستن و گەشەپێدانی کاری تایبەت بکرێ و هەر زمانێک وەکوو سەرمایەیەکی زۆر بەنرخی هەموو جیهان چاوی لێبکرێ و لە ڕێی چالاکییە زمانەوانییەکان و کارە هونەرییەکان و فێرکارییە تایبەتەکانەوە بپارێزرێ. هەر وەها داخرانی دەرگای زمانی بەسەر زمانە زیندووەکانی جیهاندا بە خراپ زانی و وتی ئەم کارە دەبێتە هۆی بێ هێزی و بەرەو نەمان چوونی زمان.
- سقز رووداو
- کد خبر 19990
- بدون نظر
- پرینت