اجتماعی, اخبار, ایران, سیاسی, فرهنگی, ویژه خبری

بەڕێوەچوونی کۆرێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی له سەقز

ئەمڕۆ پێنجشەمە ۲ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی فێرگەکانی بەیان و ژیوار لە شاری سەقز بۆ ڕۆژی زمانی زگماکی و بەخشینی بڕوانامە بە فێرخوازانی زمانی کوردی، لە ساڵۆنی خانەنشینانی خانەی ئومید (سالن بازنشستگان خانە امید) بە بەشداری نووسەران و شاعیران و هونەرمەندان و زمان و کولتووردۆستان و فێرخوازانی زمان و مامۆستایانی ئەم بوارە  کۆڕێکی تایبەت بەڕێوە چوو.

لەم کۆڕەدا سەرەتا دوکتور شەماڵ ئیسماعیل پوور وێڕای بەخێرهێنانی میوانان باسێکی لەسەر زمان و چۆنییەتی پاراستنی زمان و هەر وەها ڕێزگرتن لە مامۆستای بلیمەتی کورد مامۆستا هەژار پێشکەش کرد . لەم کوڕەدا ئەم بەڕێزانە شێعر و وتاریان پێشکەش کرد:

دوکتور وریا نەورووزی وتارێک لەسەر دادپەروەری فێرکاری
به رێز ئیرەج کەیخوسرەوی شێعری خوێندەوە
مامۆستا عەلی فرووتەن لەگەڵ کۆڕی موسیقا گەلۆ و دووپارچە حەیران و گۆرانییەکی پێشکەش کرد
خاتوو فەریدە ئەحمەدزادە بابەتێک و شێعرێکی پێشکەش کرد
بەڕێز موحەمەد ڕەسووڵی باسێکی لەسەر مامۆستا هەژار کرد و چەند شێعری مامۆستای بۆ ئامادەبووان خوێندەوە
کۆڕی موسیقا بە سەرپەرەشتی دوکتور عەبدوڕڕەحمان ڕەحیم نژاد چەند گۆرانی ڕسەن و تایبەتیان پێشکەش کرد
شاعیران کارۆ مروەتی و عەزیز قادری شێعریان پێشکەش کرد
سیروان خرومتایی وتارێکی دوکتور شەماڵی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە
کچە جوانەکانی نیشتمان نۆژا موحەمەدی و هێمۆ ئیسماعیل پوور و ئایلا ئیسماعیل پوور بە خوێندنەوەی شێعری منداڵان کۆڕەکەیان ڕازاندەوە
خاتوو بەفراوی چووپانی کۆڕگێڕی ئەم کۆبوونەوەیە بوو .
لە کۆتاییدا بەڕێز خاتوو سۆما سەتاری و مامۆستا ئەسعەد قەدیمی خەڵاتیان پێشکەش بە دوکتور شەماڵ کرد.
ئەم کۆڕە بە پێسکەشکردنی بڕوانامە بە فێرخوازان کۆتایی پێهات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *