حاجی مه‌حموود ئیتفیخار (افتخار) ئه‌مینی سه‌قز

لید خبر:
له شه‌ڕی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م که سه‌رده‌می قاجارییه‌کان بوو، به هۆی لایه‌نگری خه‌ڵکی سه‌قز له عوسمانییه‌کان، و ده‌رچوونی حوکمی جیهاد له لایه‌ن شێخانی بیاره و هه‌روه‌ها له سه‌قز له لایه‌ن حاجی شێخ محه‌ممه‌د عارفی نه‌قشبه‌ندی و شێخ ڕه‌ئووفی زیایی له فتوای شه‌ڕ به‌رانبه‌ر به هێزی ڕووسی، خه‌ڵکی ئاسایی و موریدانیان به لایه‌نگری له عوسمانییه‌کان، دژی ڕووسه‌کان که‌وتنه‌خۆ و چه‌ند که‌سێکیان له هێزی ڕووس کوشت.
ئاماده‌کردنی: ڕه‌زا سه‌رسێفی
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه سه‌قز دووجار له مانگی خه‌رمانان بۆمباران کرا و بازار، و گه‌ڕه‌کانی شاری سه‌قز که‌وته‌به‌ر په‌لامار و زۆرێ له خه‌ڵکی شاری سه‌قز کوژران و بریندارکران.
دوای ئه‌وه‌ش زۆرێ له بازار و ماڵی خه‌ڵکی سه‌قزیان ئاگریان تێبه‌ربه‌رداو باخ و مه‌زرای ئه‌وانیان سووتان و ئه‌مه‌بووه هۆی ئه‌وه‌یی، که قات و قڕیێکی زۆر له سه‌قز و ناوچه‌ی کورده‌واری دروست بێ.
هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه زۆرێ له خه‌ڵکی سه‌قز، به برسییه‌تی و قات و قڕی تیاچوون.
له‌م کات و ساته‌دا مرۆڤێکی خێرخواز و مه‌رد و ڕه‌ند، به ناوی (حاجی مه‌حموودی ئیفتیخاری ئه‌مینی سه‌قز) که مرۆڤێکی زۆر سه‌خاوه‌تمه‌ند، به‌جه‌رگ و به‌غیره‌ت بوو، له سامانداری و ئینسانیه‌تدا ناوبانگی بووه، چاڵه‌گه‌نمه‌کانی خۆی له ئاواییه‌کانی ئاوێنان، ده‌ره‌وه‌زان، که‌مه‌توو و باخچه‌ڵه ده‌رهاورد و له نێوانی خه‌ڵکی سه‌قز دابه‌شی کرد.
دوو نانه‌واخانه‌ی له سه‌قز دروست کرد که نانی به‌خۆڕایی له نێو خه‌ڵکی سه‌قز ده‌به‌خشی. پیاوی ئاوا دڵاوا و به‌ڕه‌حم نابێ و ناوی ده‌بێ هه‌ر بمێنێ.
با ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌وکاته گه‌نم زۆر گران بووه، نرخی یه‌ک گوونی گه‌نم، ده‌وتوانی ماڵێکی پێ بکڕی.
جگه له‌وه‌ش ئه‌وکاته ئه‌وه‌نده مردن له‌برسا زۆر بووه، خه‌ڵکی سه‌قز نه‌یانتوانی جه‌نازه و مردووه‌کان له‌به‌ر بێ هێزی و برسییه‌تی به خاک بسپێرن، حاجی ئیفتیخار چه‌ند که‌سێکی بۆ ناشتنی ئه‌و مردووانه دانابوو، که به خاکی بسپێرن.
و ئێستاش به‌ره‌ی ئه‌و زاته له سه‌قز شوێنێکیان بۆ منداڵانی بێ ناز و بێ چاوه‌دێری له نێعمه‌تی دایک و باوکی باش، دروست کردووه و ئه‌رکی خزمه‌ت به‌م منداڵانه له‌م شاره‌یان گرتووه‌ته‌ئه‌ستۆ.
خودا لێیان ڕازی بێ، و یادی که‌سانی وا هه‌میشه زیندوو بێت.
سه‌رچاوه: کتێبی تاریخ و فرهنگ سقز تالیف: مامۆستا عومه‌ر فاروقی چاپ محه‌ممه‌دی سه‌قز
بۆ دیتنی بابه‌تی زیاتر ده‌توانن سه‌یری لاپه‌ڕه‌ی ئێمه له ئینستاگرام بکه‌ن: به‌م ناو و نیشانه
@Reza-sarseifi