اجتماعی, اخبار, ایران, سیاسی, فرهنگی, ویژه خبری

چیرۆکی موختار کەریمینووسەر سەقزی  لە فستیڤاڵی ڕازان ئیلام خەڵات کرا

چیرۆکی نووسەر و وەرگێڕی سەقزی موختار کەریمی لە دووهەمین خولی فستیڤاڵی ناوچەیی ڕازان لە ئیلام لە نێوان ٨٥ چیرۆک و لە ئاست ٥ پارێزگا، وەک هەڵبژێردراوی بەشی تەقدیر خەڵات کرا.

دووهەمین خولی فستیواڵی چیرۆکی کوردی ڕازان لە ئیلام، بە هاوکاری کۆڕی ئەدەبی کەژ و بەڕێوبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای ئیلام لە دووبەشی ئازاد و بەشی تایبەتی بەڕێوە چوو.

 

ئامانجەکانی ئەم فستیواڵەبەرزکردنەوەی پێگەی چیرۆک و تیشک خستنەسەری زۆرتری ئەم قاڵبە لە ئەدەبیاتی کوردی هاچەرخ و هەروەها خستنە رووی دووبارەی داڵغە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکانی تایبەت بە ناوچە کوردنشینەکان لە چیرۆکە کۆردیەکاندا بوو، کە ۸۵ بەرهەم لە ۵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا،ئیلام، کوردستان، کرماشان و لوڕستان تێیدا بەشدار بوون و لە کۆتاییدا، بە پێی بڕیاری لێژنەی هەڵسەنگاندنی چیرۆکەکانی فستیڤاڵی ڕازان، چیرۆکی (شەقامی بێ کۆتایی) لە نووسراوەکانی نووسەر و وەرگێڕی سەقزی بەڕێز موختار کەریمی لە بەشی ئازاد، وەک یەکێک لە سێ هەڵبژێردراوی شایانی تەقدیر سپاسنامە و خەڵاتی نەقدی پێبەخشدرا.

شایانی ئاماژەیە موختار کەریمی دەروونناسی کلینیکاڵە و ساڵەهایە لە بوارەجوراوجۆرەکانی وەک دەروونچارەسەری و وەرگێڕان و چیرۆک و شێعر و ڕخنەی ئەدەبی لە شاری سەقز چالاکە و چیرۆکەکانی دەچێتە بواری دەروونناسی ئیگزیستانسیالیستیەوە کە لە چیرۆکنووسینی کوردیدا بە دەگمەن دەبیندرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *